لە تایلەند ٢٣ منداڵ و مامۆستا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەوەى ئاگر لە پاسێکی خوێندکاران و مامۆستایان، ٢٠ منداڵ و سێ مامۆستا گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیاندنەکانی تایلەند لە زارى بەرپرسانى وڵاتەکەیان سەبارەت بە سوتانى ئۆتۆمبیلێکی خوێندکاران و مامۆستایان بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو.

 

ئاماژە بەوەکراوە، لە باکووری بانکۆک لە پایتەختی وڵاتەکە لە کاتی گەڕانەوەی پاسێکی خوێندکاران و مامۆستایان پاسەکە ئاگرى گرت و بەهۆیەوە ٢٠ منداڵ و سێ مامۆستا گیانیان لەدەستدا.

 

ئاشکرا کراوە، ڕووداوەکەبە هۆی تەقینەوەی گازی سروشتی ڕوویداوەو لە دووری ١٠٠ کیلۆمەتر لە ڕووداوەکە شۆفێری پاسەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.