لە دژی پیلانگێڕی ٩ی ئۆکتۆبەر هەڵمەتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیەندرا
لە دژی پیلانگێڕی ٩ی ئۆکتۆبەر لە دژی ڕیبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کەمپەینێک ڕاگەیەندرا و تۆڕی هاوپشتی ئینتەرناشنال ڕایگەیاند، "سەرهەڵدان لە دژی گۆشەگیریی ڕەها لەسەر بەڕێز ئۆجالان و بەرگریکردن لە ئازادیەکانی دەکرێت و ئەرکێکی مێژوویی مرۆڤایەتییە".
ناوەندی هەواڵ
تۆڕی هاوپشتی ئینتەرناشنال ” The İnternational Solidarity Network” ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەڵویستی بەرامبەر بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرد و ڕایگەیاند، "بەڕێز ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵە لە ژێر سیستەمی گۆشەگیری ڕەهادا زیندانی کراوە، ماوەی ٤٣ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر بەڕێز ئۆجالان نازانرێت، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم گۆشەگیرییە توندەی لەسەر بەڕێز ئۆجالان، تەنیا کێشەی گەلی کورد نییە، بەڵکو بۆ گەلی تورکیش مەترسییە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانگەوازی بۆ بەرخۆدان لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی، کە هێشتا بەردەوامە و بەشێوەی جیاواز کرا و ئاماژەیان بەو یاسایە کرد، کە بۆ یەک کەس ئاوا کراوە و هەموو یاسا نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان لە زیندانی ئیمراڵی پێشێل دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەوانەی ناوخۆی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خوێناوی دەکەن و نادادپەروەری دەسەپێنن، هێزی خۆیان لەو گۆشەگیریە سەختەی ئیمرالی وەرگرتووە، نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە هەلومەرج بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفراندنی ژیانێکی دیموکراسیانە لە تورکیا، لە ئازادیی بەڕێز ئۆجالانەوە دەست پێدەکات".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بە سەرهەڵدان لە دژی گۆشەگیریی ڕەها لەسەر بەڕێز ئۆجالان و بەرگریکردن لە ئازادیەکانی دەکرێت و ئەرکێکی مێژوویی مرۆڤایەتییە، "لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕاستیە، ئێمە بانگەوازی لە دۆست و نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕ و کەسانی سۆسیالیست و ژنان و گەنجان و هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین؛ ئەمڕۆ ڕۆژی دژایەتیکردنی گۆشەگیری ڕەهایە، ئەمڕۆ ڕۆژی دەنگهەڵبڕینە بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان، ئێمە وەک تۆڕی هاوپشتی ئینتەرناشناڵ، بانگەوازی لە هەموولایەک دەکەین دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ـی تشرینی یەکەم، لە ڕۆژی ٨ـی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر کاتژمێر ١٩:٠٠ بە کاتی ئەوروپا و ٢٠:٠٠ بە کاتی کوردستان لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان پشتیوانی هەڵمەتەکەمان بکەن و بە گوڕەوە بەشدار ببن".