مەحبووبە ڕەمەزانی و ڕەحیمە یوسفزادە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا
مەحبووبە ڕەمەزانی و ڕەحیمە یوسفزادە، دایکانی داواکاری دادپەروەری قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، بە ١٨ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کران.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/09/20240923-20240923-photo-2024-09-23-14-30-09-jpg19ff65-image-jpgfe96ab-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ئەیلەلی ٢٠٢٤، پارێزەر ڕەزا شەفاخاه لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، کە مەحبووبە ڕەمەزانی دایکی پژمان قۆلیپوور مەلاتی و ڕەحیمە یوسفزادە دایکی نەوید بێهبودی لە دایکانی داواکاری دادپەروەری و قوربانییەکانن لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشەوە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "ئەندامبوون لە گرووپی دایکانی قوربانیانی تشرینی دووەمی ٢٠١٨" بۆ شەش مانگ زیندان و بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە خامنەیی" بۆ شەش مانگ و یەک ڕۆژ، بە کۆی گشتی ١٨ مانگ وە بە یەک ڕۆژ زیندان سزایان بەسەردا سەپێندرا.
مەحبووبە ڕەمەزانی و ڕەحیمە یوسفزادە، دایکی داواکارانی دادپەروەری قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، پێشتریش چەندین جار لەلایەن دامودەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی داوای خوێنی منداڵەکانیان دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.