کچە خوێندکارە یەکەمەکانی ئەمساڵی خوێندنی هەڵەبجە خەڵات کران

له ‌پاش ئاشكراكردنی ئەنجامی كۆتایی پۆلی دوانزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، خوێندكارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی ڕابردوو توانیان له‌ ڕێزی پله ‌یه‌كه‌مه‌كاندا بن و له‌ كۆی ١١ خوێندكار، ٩ خوێندكاری كچ توانیان پله‌ی به‌رز به‌ده‌ستبهێنن.

هەڵەبجە

 

لە مەراسیمێکدا، کە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجەوە ڕێکخرابوو، خەڵاتی ڕیزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەران و خوێندکارە یەکەمەکانی ئەمساڵی خوێندنی پۆلی ١٢ی ئامادەیی .

 

سوهام به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كچان وتی: هه‌ستێكی خۆشم هه‌یه‌ كه‌ دوو خوێندكارمان هه‌یه‌ پله‌ی به‌رزیان به‌ده‌ستهێناوه ‌و ئه‌مه‌ش هه‌وڵ و ماندووبوونی مامۆستایان و خوێندكارانه ‌و له ‌پلانماندایه‌ ساڵانی داهاتووش له‌م ئاسته‌ نه‌یه‌ینه‌ خواره‌وه‌.

 

په‌یمان حمه‌ ئه‌مین، دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم بۆ به‌شی وێژه‌یی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و وتی: هه‌ستێكی خۆشم هه‌یه‌ كه‌ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌م هه‌ست به ‌ماندوو بوونه‌كه‌م ده‌كه‌ن و رێزمان لێ ده‌گرن"، ئه‌وان پێیان وایه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ ئه‌ركی سه‌رشانیان قورستر ده‌كات و پێویسته‌ لە قۆناغەکانی داهاتوودا بە هه‌ڵگری ئه‌م نازناوه‌ بمێننه‌وه ‌و بێنه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ شاره‌كه‌یان بكه‌ن.

 

ده‌شنێ محەمەد عەبدوڵا، خوێندكار له‌ به‌شی زانستی به‌ كۆنمره‌ی ٩٨ وتی: ئه‌م خەڵاته‌ وای لێ كردم ئه‌و ماندوو بوونه‌ی كه‌ له ‌كاتی تاقیکردنه‌وه‌كان هه‌بوو، بڕەوێتەوە، ئه‌م ئه‌نجامانەش وایكرد، لە داهاتوودا بنیادی خۆمان بنێین.