سەندیکای ئامەد: بەدواداچوون بۆ داواکارییەکان و پرۆسەی یاسایی دەکەین
سەندیکای ئامەد، لەسەر سکاڵایەک، دژی ئەو تۆمەتانەی کە گوایە لە ڕووی زانستییەوە ڕێگەی چارەسەری قبوڵنەکراو لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا تاقی کراونەتەوە، سەردانی دادگایان کرد.

ناوەندی هەواڵ
لە نەخۆشخانەی فێرکاری و لێکۆڵینەوەی گازی یاشارگیل لە ئامەد، سکاڵایەکی تاوانکاری لەسەر ئەو تۆمەتانە تۆمارکرا کە گوایە هەندێک نەخۆش بە "شێوازی چارەسەری تیشکی تورکی" وەک مشکی گینیای بەکارهێنراون و گیانیان لەدەستداوە.
"ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو تۆمەتانە دەکەین"
سەندیکای ئامەد تۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، لە دژی ئەو تۆمەتانە تانەیان لە داواکاری گشتی ئامەد داوە و دەڵێن: "لە سەردەمی پەتای کۆتۆنا- covid-19دا، لە دژی ئەو تۆمەت و هەواڵانەی کە لە فێرکاری و لێکۆڵینەوەی گازی یاشارگیل لە ئامەد، شێوازی چارەسەری زانستی قبوڵنەکراو بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەکارهێنرا و خەڵک گیانیان لەدەستدا، سکاڵا لە ناوەندی سی بی ئێس لە ئامەد تۆمار کرا بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە، ئێمە وەک سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بەدواداچوون بۆ داواکارییەکان و پرۆسەی یاسایی دەکەین".