"بێدەنگی بەرامبەر گۆشەگیری هاوکارییە"
قیمەت کلینچ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" تیشکی خستەسەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: بێدەنگی بەرامبەر گۆشەگیری هاوکارییە.
نوپەلدا دەنیز
مەخموور- ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری F لە ئیمرالی لە ژێر بارودۆخی سەختی گۆشەگیریدا ڕاگیراوە و ماوەی ٣٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە عومەر حەیری کۆنار و حەمیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش نییە.
قیمەت کلینچ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی هەماهەنگی عشتاری شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" لە بارەی گۆشەگیری سەختی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانیانی ئازادی دەکەم، وەک دەزاندرێت ٢٥ ساڵە ڕێبەرمان لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە، ئامانج و بیانوی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرەکەمان دەزانین، بیرو فەلسەفەی ڕێبەر لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، هەمووجیهان دەزانێت کە زۆر کێشە هەیە تەنها بە پارادایم و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێت، هەربۆیە دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان هەمیشە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ توندتر دەکەن و بەرامبەر ئەمە بێدەنگن، بێدەنگی بەرامبەر گۆشەگیری ڕێبەرەکەمان هاوکارییە.
"لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر دەترسن"
قیمەت کلینچ ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی دەوڵەتانی دەسەڵاتدار لە بیرو فەلسەفەی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەترسن، گۆشەگیری ئێستا توندتر دەکەن و وتی: دۆخی ئێستای جیهان و کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموویان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دەوڵەتەکانن، دەوڵەتانی دەسەڵاتدار نایانەوێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن، چونکە دەزانن ئەگەر کێشەکان چارەسەر بکرێن، ناتوانن بەو شێوەیەی خۆیان بیانەوێت مامەڵە بکەن، هەموو دونیا دەزانن کە بیری ڕێبەر تەنها لە کورددا سنوردار نییە، هەموو گەلانی ستەملێکراو و هەموو ئەو کەسانەی کە ئازادی خۆیان لە ئازادیی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینن، بەشی خۆیان لەو بیرو فەلسەفەیە وەرگرتووە, هەر بۆیە دەوڵەتانی دەسەڵاتدار لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر دەترسن و سنووردارکردنەکان توندتر دەکەن.
"ئامانج بڕینی پەیوەندی نێوان گەل و ڕێبەرە"
قیمەت کلینچ ڕایگەیاند، لەڕێگەی سزای دیسپلین و قەدەغەکردنی کۆبوونەوەی خێزان و پارێزەران ویستیان ئەوەیە پەیوەندی عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ گەلی کورد ببڕن و وتی: هەر ٦ مانگ جارێک بەناوی دیسپلین کۆبوونەوەی خێزان و پارێزەر قەدەغە دەکەن، ئەم گۆشەگیرییەی ئێستا تەنها لەسەر ڕێبەر ئەنجام دەدرێت، ئامانج لێی جیاکردنەوەی گەل و ڕێبەرە، دەیانەوێت گەلی کورد بەبێ ڕێبەر بژین، ڕێبەردەڵێت؛ ئەو شوێنەی کە پارێزننامەی من بیرو تێڕوانینەکانی منی لێیە لێرەم، بەو فەلسەفەیە دەژین کە پێمان دراوە، ئەو پارادایمە و ئەو سیستمەی کە دروستمان کردووە، هەمیشە پێشەنگایەتی لە خۆماندا دەکەین, دوژمنەکانمان پێیان وایە ئەگەر ڕێبەر بە فیزیکی لەناوماندا نەبێت، ئەوا لە ڕێبەرمان دادەبڕن، بەڵام هیچ هێزێک ناتوانێت لە ڕێبەرمان ببڕێت، ئەو شوێنەی کە ڕێکخراوێک هەیە و بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاودەبێتەوە، شکستی پێناهێندرێت، هەمیشە دەوەستین و بەبیر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەژین و شوێنکەوتووی ڕێگای ڕاستییەکەی دەبین.
"دەبێت بەهێزتر خاوەنداری لە پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ بکەین"
قیمەت کلینچ وتی: وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "گرنگترین شت پڕۆژەی ژنانی ڕێبەرە" پێویستە ئێمە هەمیشە لە هەوڵدان بین بۆ ئەم پڕۆژەیە و پێویستە هەمیشە خاوەنداری خۆمان و ڕێکخراوەکەمان و خودی خۆمان بلەین بۆ ئەوەی بەردەوام بین لەم پڕۆژەیە و بیگەیەنینە ئەنجام، لە هەمووی زیاتر ئێمە وەک ژن قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین و بۆیە دەبێت هەمیشە لە گەڕاندا بین، پێویستە پێشەنگایەتی بکەین و لە خەباتدا بین بۆ کۆمەڵگەی کورد، بە تایبەتی دەبێت تێکۆشان بەرامبەر توندوتیژی و چەوساندنەوەی ژنان بەهێزتر بکەین.
"وەک ژن ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان مسۆگەر دەکەین"
لە کۆتایی قسەکانیدا قیمەت کلینچ ڕایگەیاند، خەبات بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر دەکات و وتی: وەک ڕێبەرەکەمان دەڵێت "کۆمەڵگە ناتوانێت ئازاد بێت تا ژن ئازاد نەبێت" مرۆڤەکان ناتوانن لە کۆمەڵگەیەکدا بژین کە ئازاد نەبێت، لەسەر ئەم بنەمایە، وەک ژن، پێویستە هەمیشە بەشداری چالاکییەکان بین بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی، بەهێزکردنی چالاکییەکانمان وەڵامدانەوەی باشە بە داگیرکەران، مافی مرۆڤ و مافی ڕێبەر دەپارێزین.