پارێزەران بۆ دۆخی ئیمراڵی داوای "چالاکی بەپەلە"یان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

پارێزەرانی نووسینگەی یاسای سەدە، سەبارەت بە دۆخی بریکارەکەیان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکە کە ماوەی ٣٩ مانگە هیچ زانیارییەک دەربارەیان نییە، تانەیان لە ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەشکەنجەدان دا و بانگەوازیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

پارێزەرانی نووسینگەی یاسای سەدە لە ١٧ی ئایار بۆ بریکارەکەیان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، کە لە زیندانی ئیمرالیی ئەمنی باڵای جۆری F گۆشەگیر کراوەو لەگەڵ زیندانیانی دیکە، عومەر هەیری کۆنار، حەمیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش کە لەگەڵیدان ماوەی ٣٩ مانگە هیچ زانیارییەک دەربارەی نەزاندراوە، داوای "چالاکی بەپەلە"یان ئاڕاستەی ڕاپۆرتدەری تایبەتی ئەشکەنجەدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، جگە لەوەش پارێزەران داوای ڕاپۆرتی تایبەتیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، بەڵگەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش بە ڕاپۆرتدەرانی پەیوەندیدار کران و لە داواکارییەکەدا، پارێزەران مەرجەکانی دەستگیرکردنی بریکارەکانیان لە ئیمرالی و کێشەکانی ڕێگریکردن لە پیشەی یاسایی لە چوارچێوەی بەڵگەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وردی بۆ پەیامنێران خستەڕوو و ڕایانگەیاند، پێویستە بەپەلە داواکارییەکە هەڵبسەنگێندرێت، پارێزەران تیشکیان خستەسەر ئەو زیانانەی کە لە ئیمرالی قەرەبووکردنەوەیان ئەستەمە، پێویستە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت، لەسەر داوای لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێوشوێنەکان لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، پارێزەران ڕایانگەیاند، بڕیاری لیژنەی ناوبراو پشتگیری لەم دۆخە دەکات، تورکیا تا ئێستا داواکارییەکانی ئەو بڕیارەی جێبەجێ نەکردووە.

 

لە داواکارییەکەدا پارێزەران ئاماژەیان بەوەکردووە، سەردانەکانی پارێزەران ڕێگری لێدەکرێت و دەیانەوێت بچنە ناو چارەسەرێکی هاوبەش بۆ ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی پارێزەران دەبنەوە.

 

لە درێژەی داواکارییەکەدا، پارێزەران داوای ئەمانەی خوارەوەیان لە ڕاپۆرتدەرە تایبەتەکانی پەیوەندیدار بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە:

 

*ئەم سەردانە بەپەلەیە و پێویستە بە زووترین کات هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

* پێویستە مەرجی قەدەغەی داواکارییەکان بۆ چاوپێکەوتن کۆتایی پێبهێندرێت و داواکاری چاوپێکەوتنی خێزان و پارێزەران دەستبەجێ ڕاپۆرت بکرێت بۆ حکومەت.

*پێویستە سەردانی زیندانی ئیمرالی بکرێت و بەدواداچوون بۆ مەرجەکانی ئەوێ بکرێت و داواکاران بتوانن ڕووبەڕوو کۆببنەوە.

*ئەو چارەسەرەی کە ڕووبەڕووی داواکار دەبێتەوە ڕاپۆرت بکرێت.

*پێویستە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی زیندانی ئیمرالی و داواکاران بکرێت.

*پێویستە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنجامی ئەو زانیارییە کۆکراوە ئەنجام بدرێت.