لە جورنەڕەش دوای ٤٥ ڕۆژ گەل بوو بە خاوەنی شارەوانی

لە جورنەڕەش کە لە ٢ی حوزەیران هەڵبژاردن دووبارە کرایەوە، هاوسەرۆکانی شارەوانی دەم پارتی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و پۆستەکەیان گرتە دەست، هاوسەرۆکانی شارەوانی دوای ڕێپێوانێکی جەماوەری لەگەڵ گەل چوونە ناو شارەوانییەکەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای تانەدان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئادار، لە ٢ی حوزەیران لە شارۆچکەی جوڕنەڕەشی سەر بە ڕەحا هەڵبژاردنی دووبارە بەڕێوەچوو، کە ٢٧ هەزار و ٦٨٦ دەنگدەری تێدایە، لەو هەڵبژاردنەدا گەریب یەشیل و سەرهان پایداش، کاندیدەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

 

دوای ئەنجامە فەرمییەکان، ئەمڕۆ هاوسەرۆکانی شارەوانی پۆستەکەیان وەرگرت و ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لەگەڵ گەل تا بینای شارەوانی ڕێکخست و پێکەوە چوونە ناو بینای شارەوانی.

 

 

" گەریپ یەشیل لە بەردەم بینای شارەوانی لێدوانێکی دا و سوپاسی ژنان و گەنجانی کرد و وتی: ئەوانەی لەگەڵ ئێمەدا بوون، پاڵپشتی کارەکانمان بوون، هەموو ئەوانەی پەرداخێک ئاویان پێداین، سوپاسیان دەکەین و وەک قەرزێک دەبینین . نزیکەی ٥ مانگە کار لەسەر هەڵبژاردن دەکەین، لە ٣١ی ئاداردا بە بێ ئیرادە دادەنراین، جارێکی تر ئیرادەمان بردەوە، گەلی جورنەڕەش خاوەنی ئیرادەی خۆیانن، ئەم پۆستە پێشکەشی گەلی جۆلەمێرگ دەکەین کە لەناو تێکۆشانداین، تا کۆتایی پشتگیریان دەکەین، تا شارەوانی جۆلەمێرگ بەدەستدەهێنین لەگەڵیان دەبین.