٩ ساڵ دوای لە ڕزگارکردنی ژنان چیای قەزوان بەڕێوە دەبەن

مەهاتی محەمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری خەرای چیای قەزوان، نۆیەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی چیای قەزوانی ییرۆز کردو داوای لە ژنان کرد ڕێکخراوەکەیان بەهێز بکەن و خەباتی خۆیان بۆ پاراستنی چیای قەزوان زیاد بکەن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- چیای قەزوان بەرزترین ناوچەی کانتۆنی جزیرەیە، بەرزی چیاکە ٢٩٠ بۆ ٣٥٠ مەتر دەبێت لە ئاستی ڕووی دەریاوە، درێژییەکەی ٨٥ کیلۆمەترە، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا دەست پێدەکات و پانییەکەی نزیکەی ١٥ کیلۆمەترە، لە ڕووی سیاسی و جوگرافی و ستراتیژییەوە، شوێنێکی گرنگی هەیە لە نەخشەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە چیای قەزوان لە چیاکانی شەنگالەوە دەبیندرێت.

 

گرنگی ستراتیژیەکەی کە لە قۆناغی ٩ ساڵدا ڕووی داوە

چیای قەزوان تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە فەرمانڕەوایەتی دەکرا، و لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣، جەبهەت ئەلنوسرە هێرشی کردە سەر ناوچەکە و بنکەی خۆی لەوێ دامەزراند، دوای ئەوەی شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەگە سەرێکانیان لە چەتەکانی جەبهەت ئەلنوسرەیان ڕزگارکرد و پلانەکانیان شکست پێهێنا، هەمان چەتەکان چیای قەزوانیان ڕادەستی چەتەکانی داعش کرد، چەتەکانی داعش لەوێوە هێرشیان کردووەتە سەر تل تەمر و حەسەکە و هەروەها چیای قەزوان بۆ ئەو چەتانەی کە دەگەنە موسڵ لە عێراق و ڕەققەی سووریا.

 

دوای هێرشەکەی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ بۆ سەر شاری تل تەمر و ڕفاندنی ٢٥٠ ئاشووری، شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەگە لە ٦ی ئایاری ٢٠١٥ لەسەر بانگهێشتی گەلی چیای قەزوان و هۆز و پیرانی ناوچەکە دەستیان بە هەنگاوی ڕزگارکردنی چیاکە کرد، لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٥، شەڕڤانان ئاڵای سەرکەوتنیان بەرزکردەوە لەسەر قەڵای چیای قەزوان هەواڵی ڕزگارکردنی چیاکەیان بۆ گەل و ژنان ڕاگەیاند، ئێستا چیای قەزوان ٣٠ کیلۆمەتر لە باشووری شاری تل تەمر و حەسەکە لەژێر چەتری خۆبەڕێوەبەریدایە.

 

٩ ساڵ دوای ڕزگارکردنی چیای قەزوان ئێستا بە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و ئازادی ژنان بەڕێوە دەبرێت، مەهاتی محەمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری خەرای چیای قەزوان دەربارەی ئەو ژنانەی کە بەڕێوەی دەبەن و هەر پرۆسەیەک چەندە کاریگەری لەسەریان کردووە و ئێستا لە چ ئاستێکدان، قسەی بۆ کردین.

 

"لە ناوەوە پیاوان و لە دەرەوە داعش ژنانیان زۆر نیگەران کرد"

مەهاتی محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، بەبێ ئەوەی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠١٣دا گولـلەیەک بتەقێنێت چیای قەزوانی ڕادەستی جەبهەت ئەلنوسرە کردو لە ناوچەکە کشایەوە، وەک گەل و ژنانی چیای قەزوان زۆر ئازارمان چێشت چونکە ڕووبەڕووی تیرۆریزم بووینەتەوە، بەتایبەتی لە ماوەی دوو ساڵی دەسەڵاتداری داعشدا، ڕەنگی ژنان لە شەقامەکان و گەڕەکەکان و گوندەکان لە کێڵگە و کارگەکاندا نەبیندرا، داعش لەژێر ناوی ئاییندا هێرشی کردو ئایینی بۆ ئەوەی توندوتیژی بکرێت، یاسای توند بەسەر ژناندا سەپێندرا، لەگەڵ هاتنی داعش، ژنان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و توندوتیژی و ئەشکەنجە بوونەتەوە، لە لایەکی ترەوە توندوتیژی هۆشیاری پیاوسالاری. پیاوان لە ناوەو داعش لە دەرەوە ژنانیان نیگەران کرد.

 

"دوای داعش، ژنان ئێستا دەگەڕێنەوە بۆ سروشت و ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیان"

مەهاتی محەمەد ڕایگەیاند، دوای ٩ ساڵ لە ڕزگارکردن ژنان ئەمڕۆ چیای قەزوان بەڕێوە دەبەن و وتی: بۆ تۆڵەکردنەوە لە دڕندایەتی و توندوتیژییەکانی داعش و وەڵامدانەوەی ئێش و ئازارەکان، ژنانی چیای قەزوان چوونە مەیدانەکان و دوای ئازادکردنەکە خۆیان وەک شەپۆلی دەریا ڕێکخست، ڕۆڵیان هەبوو لە پێکهێنانی گروپ و ڕەنگی خۆیان وەک هاوسەرۆک و ئەندامانی دەربڕی، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ەوە، لە لیژنەکانی ژنان و خۆپاراستندا سیستمەکەیان جێگیر کرد، هەروەها توانیان گوندەکان و شارۆچکەکان و چیای قەزوان بەڕێوەببەن لە پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەکە، بۆ پەرەپێدانی هەرێمەکە و ناساندنی ژنان بە یاسا و مافەکانیان لە کۆنگرەی ستار، ماڵی ژنان، شارەوانی و HPC-JIN، بڕیارەکە جێبەجێ کرا، ژنانی چیای قەزوان بە بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانن هەنگاوی جۆرایەتی بنێن و ژنان ئێستا دەگەڕێنەوە بۆ سروشت و ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیان.

 

"ژنان لە ڕێگەی ڕێکخراوبوون ناسامەی خۆیان کە بە تێژکۆشان بەدەستیانهێناوە دەپاریزن"

مەهاتی محەمەد تیشکی خستە سەر خەباتی ژنان لە دژی هۆشیاری نێرینە و تیرۆری داعش و وتی: خەباتی ئێمە بەردەوامە و بەتایبەتی خەباتی ژنان، چونکە ژنان نەک تەنها لە دژی گروپێکی چەتە تێدەکۆشن، بەڵکو خەباتێکی درێژخایەن لە دژی کۆمەڵگەیەک دەکەن کە بە هەڵە لە ژنان گەیشتوون، شەو و ڕۆژێک هۆشیاری پیاوان و کۆمەڵگا ناگۆڕێت، بەڵام دەتوانین تا کۆتایی ئەم خەباتە بەردەوام بین و ئەنجامی باش بەدەستبهێنین، بۆیە پیرۆزبایی لە هەموو ژنان دەکەین لە ڕۆژی ڕزگارکردنی چیای قەزوان کە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە توانیان ژیانێکی نوێمان پێشکەش بکەن، پێویستە ژنان هاوکاری خۆیان بەهێز بکەن بۆ ئەوەی بتوانین وڵاتەکەمان بپارێزین لە ئەگەری هێرشکردن.