لە شەنگال پارکێک بە ناوی ئاخین کرایەوە

شارەوانی شەنگال بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەن و دەزگاکان پارکێکی بەناوی "ئاخین" لە گوندی بۆریک لە شەنگال کردەوە.

شەنگال

 

پارکێک لەلایەن شارەوانی شەنگالەوە لە گوندی بۆریک لە قەزای سنونێ بە ناوی "ئاخین " کرایەوە، ئاخینی بچووک کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کامپی شاریای دهۆک لە باشووری کوردستان لەگەڵ باوکی ڕفێندرابوو، دواتر ئەشکەنجە درا و دەستدرێژی کرایەسەرو کوژرا، کردنەوەی پارکەکە لەلایەن دایکی شۆڕشگێڕ زەردەشت و دایکی شۆڕشگێڕ ئاخین ئەنجام درا.

 

پارکەکە بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە بۆریک و گوندەکانی دەوروبەری کرایەوەو  وتارەکان بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، خێزانیئاخینی  بچووک و خۆبەریوەبەری شەنگالەوە پێشکەش کرا.

 

کەیفخۆشی ئەمڕۆ ماندووبوونی لەبیر بردینەوە

نەعیم شەنگالیڤ بەناوی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بۆریک وتی: سەرەتا بەخێرهاتنی هەموو ئەوانە دەکەین کە لە کردنەوەی پارکەکەدا ئامادەبوون و ئەم پارکەیان پێشکەش کرد، بەخێرهاتنی دایکی ئاخین و خێزانەکەی دەکەین هاتوونەتە ئێرە بۆ کردنەوەی پارکەکە،وەک ئەندام و بەڕێوەبەرانی شارەوانی سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە یارمەتییان داین، ئەمڕۆ گەورەترین خۆشحاڵی ئەوەیە کە پارکەکەمان پێی دەوترێت ئەخین و ئەمڕۆ منداڵانی گوندەکە دڵخۆش و بە پەرۆشن بۆ کردنەوەی، ئەم خۆشیەمان بینی، هەموو ماندوێتییەکەمان لەبیرچووەوە.

 

"ئاخینی بچووک یەکێکە لە برینەکانی شەنگال"

هەروەها نایف شەمۆ بە ناوی خۆبەڕێوەبەرییەوە پیرۆزبایی کردنەوەی پارکەکەو 1ی ئایاری کردو و وتی: ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە هەموو کرێکاران پیرۆز دەکەین، لەو ڕۆژەدا، شارەوانییەکەمان پارکێکی کردەوە بە ناوی ئەخینی بچووک، هەروەها وەک خۆبەڕیوەبەری سوپاسی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی شارەوانی دەکەین، ئەمە ئەرکێکی پیرۆزە و هیوادارین کردنەوەی پارکەکان بەردەوام بێت، چونکە پرۆژەیەکی زۆر گرنگە، ئاخین برینێکە بۆ شەنگال کە هەرگیز لەبیر ناکرێت، پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدان دەکەین و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان دەکەین، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان.