٦١ پارێزەر لە دژی دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی ژنان نارەزایەتیان دەربڕی

دەیان پارێزەر ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و کردەوەی توندوتیژیی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ناسراو بە "پلانی نوور" یان پۆلیسی ئەخلاقی پێشوویان شەرمەزار کرد و بە درێژەدان بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی دژی یاسا و ئازادییە گشتییەکانیان لە قەڵەم

ناوەندی هەواڵ

 

٦١ پارێزەر لە کاردانەوە بە دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی ژنان و گەڕانەوەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شەقامەکان بە ناوی "پلانی نوور" و لە ناڕەزایەتی بە کردەوەی نایاسایی هێزەکانی ڕژێمی ئێران بۆ حیجابی ناچاری ژنان، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هەموو ئەو هەوڵانەی کە ژنان سەرکەوت دەکات، شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، "جێبەجێکردنی پلانی نوور پێچەوانەی یاسا و ئازادییە گشتیەکان و ناکۆکە لەگەڵ دەستوور و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ".

 

پارێزەران ئاماژەیان بە ڕێنماییە نایاساییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران کرد، لەوانەش پلانی حیجاب و پاکیزەیی، کە لە ڕێگای یاساییکردنیدایە لە پەرلەمان، هەروەها ئاماژەیان بە گەڕانەوەی پۆلیسی ئەخلاق بە ناوی "پلانی نوور" و پێداگری حکومەت و درێژەدان بە سیاسەتی دەسەڵاتی کۆمارییەکان کرد و  تیایدا هاتووە، "لە دەستووری وڵاتدا ژیان و ماڵ و موڵک و شەرەف و کاری مرۆڤەکان بێبەرامبەرن لە هەر جۆرە هێرشێک و مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان و دەستگیرکردنیان، یان مۆرکردنی ناوەندی ڕۆشنبیری و خزمەتکردن و دوکانەکان بە بیانووی پەرەپێدانی حیجابکرد بە بێ فەرمانی دادگا، دژی هەموو ستاندارد و ڕێسا یاساییەکانە و حکومەت مافی ئەوەی نییە بۆچوون و شێوازی جلوبەرگی خۆی بەسەر ژنان و کۆمەڵگادا بسەپێنێت".

 

لە کۆتاییدا واژۆکارانی ڕاگەیەندراوەکە، خوازیاری کۆتایی هێنان بە سیاسەتی تێکدەرانەی ڕژێمی ئیسلامی بەرامبەر بە ژنانن و ڕایانگەیاند، "ئەمڕۆ ئەرکی هەموومانە بەم شێوەیە لە تەنیشت ژنان بوەستین و فەرمانڕەواکان ئاگادار بکەینەوە کە لە جیاتی ئەم سیاسەتانە، جێبەجێکردنی بنەماکانی ئاسایش، خۆشگوزەرانی، ئازادی و دادپەروەری بۆ هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا دابین بکەن".