"لەسەر داوای وڵاتێکی تر هێرش کرایە سەر ڕۆژنامەوانی کوردی"

بەپێی هەواێکی ماڵپەڕی بەلجیکی، داواکاری گشتی فیدراڵی ڕایگەیاندووە، هەڵمەتەکە لەسەر داوای وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی ئەنجامدراوە کە لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی "پارەدارکردنی تیرۆریستی" دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر ستۆدیۆکانی تەلەفزیۆنی ستێرک و ناوەندی تەلەفزیۆنی مەدیا هابەر لە بەلجیکا، لە کاتی هەڵمەتەکەدا پۆلیس هەوڵیدا پەخشی تەلەفزیۆن ڕابگرێت و زانرا کە هەندێک بەڵگەنامە دەستی بەسەردا گیراوە.

 

بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی بەلجیکی "هێت لاتست نیوس"، داواکاری گشتی فیدراڵی ڕایگەیاندووە، هەڵمەتەکە لەسەر داوای وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی ئەنجامدراوە کە لێکۆڵینەوە لە پرسی "پارەدارکردنی تیرۆریستان" دەکات.