ژنانی ئەفغانی خەڵاتی ئازایەتی ٢٠٢٣ وەردەگرن

خەڵاتی ئازایەتی بۆ ژنانی ئەفغانی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن دامەزراوەی ئازادی ئەکسڵ سپرینگەر لەلایەن دامەزراوەی ئازادی ئەڵمانیاوە بەخشرا و لەلایەن ڕوئیا مەحبووب، ڕێبەری تیمی کچانی ئەفغانی وەرگیرا.

ناوەەندی هەواڵ

 

خەڵاتی ئازایەتی ئەکسڵ سپرینگەر یەکێکە لە گرنگترین خەڵاتەکان لە ئەڵمانیا، ساڵانە دەدرێت بە چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا. 

 

ژنانی ئەفغانی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی تشرینی دووەم، لە ڕێوڕەسمێکدا کە چالاکوانان و هونەرمەندانی سیاسی و ڕۆشنبیری لە بەرلینی ئەڵمانیا ئامادەی بوون، خەڵاتی بوێری دامەزراوەی ئازادی ئەکسڵ سپرینگەریان وەرگرت.

 

خەڵاتەکە لەبری هەموو ژنانی ئەفغانستان لەلایەن ڕوئیا مەحبووب، ڕێبەری تیمی کچانی ئەفغانی وەرگیراوە.