دەوڵەتی تورکیا ماڵێکی لە دێرک بۆردوومان کرد: ژنێک و منداڵێک بریندار بوون
دەوڵەتی تورک ماڵێکی لە شاری دێرک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومان کرد و لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ژنێک و منداڵێک بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورک ماڵێکی لە شاری دێرک بۆردوومان کرد کە سەر بە کانتۆنی قامیشلۆیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ژنێک و منداڵێک برینداربوون.