گه‌نجانی خۆبه‌خش گوندەکان سه‌وز ده‌كه‌ن
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری گەنجانی خۆبه‌خش و لەپێناو پەرەدان بە كولتووری خۆبه‌خشی، گروپی خۆبه‌خشی هاوار هەڵمەتی سەوزكردنی گونده‌كانی كوردستانیان دەستپێکرد.
هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری لاوانی خۆبه‌خش گروپی خۆبه‌خشی هاوار هەڵمەتی سەوزكردنی گونده‌كانی كوردستانیان دەستپێکرد و ئامانجیان نۆژەنكردنهوهی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و سه‌وزكردنی گونده‌كانی کوردستانە.
سۆزان فه‌ره‌ج، سه‌رپەرشتیاری گه‌نجانی خۆبه‌خش وتی: وەک گروپی خۆبەخشی هاوار هەوڵمانداوە هەڵمەتی سەوزکردنی ئەو گوندانەی دوورە دەستن بەڕێوەببەین، ئامانجمانە کاری خۆبەخش بە کو‌لتوور بکەین، لەلایەکی دیکەشەوە هەڵمەتەکە بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزاییە بەمەبەستی دروستکردنی شوێنێکی گەشتوگوزار.
پرۆژەکە بە سێ قۆناغ بەڕێوەدەچێت
سۆزان فەرەج باسی لەوەشکرد، کە پرۆژەکەیان بە سێ قۆناغ بەڕێوەدەچێت، لە ئێستادا ٢٠٠ نەمام چێندراوە و سەرچاوە ئاوییەکانیان نۆژەنکردووەتەوە، وتیشی: وەکو چالاکوانان و دڵسۆزانی خاک و نیشتمان، پێویستە خاکەکەمان خۆش‌بووێت و لەپێناو سه‌وزتركردنی كوردستان و پاراستنی خاكدا هەوڵی زیاتر بدەین.