قەڵەمەکەی دەشکێنێت؛ "نامەوێت ژنەکەم خوێندەوار بێت"
پیاوان هەمیشە ڕێگری لە پێشکەوتنی ژنان دەکەن و لە ڕووداوێکدا، لە هیندستان پیاوێک لەکاتی تاقیکردنەوەی بەکالۆریۆسی هاوژینەکەیدا، دەچێتە هۆڵی تاقیکردنەوە و قەڵەمی ژنەکە دەشكێنێت و دەڵێت: "نامەوێت ژنەکەم خوێندەوار بێت".

ناوەندی هەواڵ
لە شارۆچکەی پیچۆر، کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای شیڤپوریی ویلایەتی مادیا پرادێشی هیندستان، لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بەکالۆریۆسدا، پیاوێک دەچێتە هۆڵی تاقیکردنەوەی هاوژینەکەی و تێنووسی وەڵامەکانی دەدڕێنێت و هاوار دەکات “من نامەوێت ژنکەم خوێندەوار بێت و خاوەن بڕوانامە بێت”، پاشان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێت.
گرتە ڤیدیۆیەکە لە ٣ی ئەیلوولدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە و ناڕەزایەتی بەرفراوانیشی لێکەوتەوە، کە تیایدا دەرکەوتووە، تێنووسی وەڵامەکان بە پارچەکراویی لە بەردەستی ژنەکە دایە و باس لەو نەهامەتیانە دەکات کە بەهۆی، ئەو پیاوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کردووە، ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ژنەکە قۆناغی سێیەمی کۆلێژی هونەرە، بەڵام پیاوەکە بەردەوام دژایەتی کردووە و ڕێگەی نەداوە بە ئازادیی هەوڵی بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی بدات.