بە بەشداری ژنان خۆپیشاندان لە سنووری هەولێر دەستیپێکرد
بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە شارەدێی ئاشتی سەر بە کۆیە لە سنووری هەولێر، بە بەشداری ژنان خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵ
دانیشتوانى گوندى قەسر خرابە، لە سنوورى شارەدێى ئاشتى سەر بە شارۆچکەى کۆیە بە هۆى نەبوونى خزمەتگوزاریىەکانی وەک ئاو، کارەبا و خراپى ڕێگاوبانەکانیان گردبوونەوەو ڕێگاى سەرەکى نێوان دووکان و شارەدێى ئاشتی-یان داخست و داواکارن لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم داواکانیانەوە بچن.
خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەکرد، کارەباى نیشتیمانى لە سنوورەکە زۆر خراپە و بە جۆرێک تەنها چەند کاتژمێرێک هەیە و لە هەمان کاتیشدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکانى دیکەى وەک ئاو خراپە و هەروەها ڕێگاوبانى ناوچەکەشیان زۆر خراپە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بێ خزمەتگووزارین و لە وەرزی هاوین و زاستاندا ئاو و کارەبا زۆر خراپەو سەرەڕای داواکارییەکان حکومەت هیچ وەڵامیکی نییەو خزمەتگوزاری پێشکەشی هاوڵاتیان ناکات.