تەندروستی سلێمانی چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە تای خوێن بەربوون دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشى تاى خوێن بەربوون چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکە لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە و بەهۆی گەنە و مێرووەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، یاخود قەسابەکان کەمامەڵەیان لەگەڵ ئاژەڵدایە لەکاتی سەربڕیندا ئەگەری تووشبوونیان هەیە، ئەگەر بە زویی دەستنیشان نەکرێت و چارەسەر نەگیرێتەبەر ئەوا دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان، لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا نەخۆشییەکە بڵاوەو ژمارەی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە چەند خاڵێکی بۆ خۆپارێزی خستووەتەڕوو.

 

ڕێگاکانی خۆپاراستن لە نەخۆشى تای خوێنبەربوون کامانەن؟

- دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەر شەقامەکان بە نایاسایی.

- ئەو کەسانەی گۆشت فرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە پزیشکییەکان پەیڕەو بکەن، وەک بەکارهێنانی دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت.

- پێویستە گۆشت فرۆشەکان دەرمانی دژە مێروو بەکار ببهێنن، بۆ ئەوەی مێرووە زیانبەخشەکان نزیک نەبنەوە لە ئاژەڵەکان و ئەو کەسانەشى، کە سەردانیان دەکەن بە مەبەستی کڕین دەبێت بە ئاگابن.

- نەچوونی مرۆڤ، بۆ ئەو شوێنانەی، کە گەنە و مێرووەکانی لێیە.