تەندروستی هەرێم بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربون ڕێنمایی نوێ دەردەکات
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ڕێنمایی نوێی دەرکرد و دەڵێت، سەربڕینی ئاژەڵ لەماڵان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/06/20230603-667848image1-jpg3714ed-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کە ئاڕاستەی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی هەرێم کراوە، تیایدا هاتووە، سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و سەربڕین تەنها لە شوێنی ڕێپێدراو دەبێت، دەبێت قەسابەکان پابەندبن بە لەبەرکردنی خۆپاراستن بەتایبەتی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت و خوێنەکەی بەشێوەی تەواو، لە کاتی سەرپێچی بە توندی سزا دەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای سەربڕینی ئاژەڵ دەبێت شوێنەکە پابکرێتەوە، بە بەکارهێنانی گیراوەی کلۆر و بەکارهێنانی فاست، هەروەها بەهەمان شێوە دەبێت کەلوپەلی بەکارهاتو پاکبکرێتەوە.
هەروەها داوا لە هاوڵاتیان کراوە گۆشتی سوور لە شوێنی ڕێگەپێدراو بکڕن و دەستکێش لەدەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ بریندارنەبێت و تەختەی لەت لەتکردنی گۆشت جیاوازبێت، پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی پاکبکرێتەوە.