حەمیدە ئیسماعیل نژاد و شەهلا مەحمودی ژمارەی پێوانەیی پاڵەوانێتییەکیان شکاند

حەمیدە ئیسماعیل نژاد و شەهلا مەحمودی بە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتیی کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکان لە شاری ئەرزرۆمی تورکیا، ژمارەی پێوانەیی پێشوویان شکاند.

ناوەندی هەواڵ

 

حەمیدە ئیسماعیل نژاد، پاڵەوانی پێشبڕکێی خێرا و مەیدانی، وێڕای شکاندنی ژمارەی پێوانەیی ١٠٠ مەتری فەرزانە فەسیحی، مەدالیای زێڕی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئەرزرۆمی لە تورکیا بەدەستهێنا.

 

بە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی ١١.٤٣ چرکە، توانی ژمارەی پێوانەیی فەرزانە فەسیحی بشکێنێت کە خێرایی بای ١.٣ کەمتر بوو، لە کاتێکدا تۆماری پێشوو بە کاتی ١١.٤٤ چرکە هی فەرزانە فەسیحی بووە.

 

هاوکات شەهلا مەحمودی پاڵەوانی بەربەستەکان وێڕای شکاندنی ژمارەی پێوانەیی پێشووی لە پێشبڕکێی ٤٠٠ مەتریدا، جارێکی دیکە بە ٥٩.٤٩ چرکە بووە پاڵەوان، تۆماری پێشوو بە کاتی ٥٩.٩١ چرکە هەر لەلایەن شەهلا مەحمودییەوە تۆمار کراوە، ئەم تۆمارانە دوای پەسەندکردنی پشکنینی دۆپینگ لەلایەن لیژنەی پزیشکییەوە پەسەند دەکرێت.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە حەمیدە ئیسماعیل نژاد پێشتر ڕەخنەی لە نەبوونی پێداویستی وەرزشی لە شارەکەیدا گرتبوو و داوای کردبوو کە بەرپرسان ئاوڕێک لە وەرزشی ژنان بدەنەوە.