سنووردارکردنی ئینتەرنێت ئازاری ژنان خراپتر دەکات

دەسەڵاتدارانی ئێران سنووردارکردنی توند بەسەر شاریورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسەپێنن، کە دەبێتە هۆیکێشە و قەیران بۆ ژنان لەم شارەدا.

لارا گەوهەری

 

ورمێ-ژمارەیەک لە ژنانی شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە ئەو کۆتوبەندە توندانەی دەسەڵاتدارانی ئێران لە بواری ئینتەرنێتدا سەپاندوویانە، بووەتە هۆی زیاترکردنی ئەو کێشانەی کە لە کار و ژیانی کۆمەڵایەتیدا تووشیان دەبێت.

 

جێبەجێکردنی پڕۆژە نوێیەکەی دەسەڵاتدارانی ئێران بە ناوی "پلانێکی جێبەجێکار بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە حیجابی نەگونجاو لە ژینگەی سایبەردا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکی ناشرین" بووە هۆی دروستکردنی کێشە و قەیران کە کاری کردۆتە سەر بواری کارکردنی زۆرێک لە ژنان، ئەم پڕۆژە بێ بنەمایە فشاری خستە سەر زۆرێک لە بوارەکانی کارکردن کە زۆر پشت بە ژینگەی ئەلیکترۆنی دەبەستن، لەوانە دروستکردنی ساڵۆنی چاودێری ژنان، هەروەها دەرمان و وێنەگرتن.

 

ژنان سکاڵایان کردووە

لە زۆربەی پیشەکاندا ژنان تووشی کێشە و قەیران بوون لە بواری کاردا بەهۆی سەپاندنی ئەم پڕۆژەیە لە سەرەتای ڕاپەڕینی ژینا ئەمینی، بەڵام دیارترین خاڵ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە بوو کە فشارەکان لەسەر شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بوون، ژمارەیەکی زۆر لەو ژنانەی کە لە ساڵۆنەکانی ژنان و کۆمپانیاکانی دیکە کار دەکەن سکاڵایان لەسەر سنووردارکردنی پڕۆسەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنان بەبێ سەرپۆش کردووە.

 

ئەو پەڕانەی وێنەی ژنانی بە بێ لەچک بڵاوکردووەتەوە دەبێت دابخرێن

سارینا کەریمی کە ناوێکی خوازراوە، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای مەهابادی دەربارەی ئەم پڕۆژەیە وتی:  چالاکییەکانمان کەمبووەتەوە بەهۆی ئەو سنوورانەی کە بەسەر کارەکانماندا سەپێندراون، بەتایبەتی لە ئینستاگرام کە زیانێکی زۆری بە ئێمە گەیاندووە، ژمارەیەکی زۆر لە کڕیارەکانمان لەدەستداوە، هاوکارەکانم لە تەبریز و تاران بە ئاسانی وێنەی کڕیارەکانیان بەبێ هیچ سنووردارکردنێک بڵاو دەکەنەوە، لە کاتێکدا لە شاری مەهاباد ناچارین پۆستەکانمان بسڕینەوە، هەروەها لە ورمێ، دەسەڵاتداران چەندین ساڵۆنی قژیان داخست تەنها لەبەر ئەوەی وێنەی ژنانیان بەبێ سەرپۆش بڵاوکردەوە، دەتوانم بڵێم ئەو سنوورانەی بەسەر شاری ورمێ سەپێندراون توندترن لەوەی بەسەر شارەکانی دیکە سەپێندراون، دەیانەوێت هەموو کۆمپانیا بەهێزەکان لە ڕێگەی باج و قەرەبووکردنەوە سەرکوت بکەن، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو بیرە قبوڵ بکەن کە بارودۆخی کۆمەڵگە گۆڕاوە و ناتوانێت وەک سەد ساڵ لەمەوبەر هەڵسوکەوت بکات.

 

لە لایەکی دیکەوە، سەفا ڕەحیمی، ئەندامی تیمی کامێراکان لە شاری بوکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پشتڕاستی کردەوە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئاگادارکراوەتەوە دوای ئەوەی بەم دواییانە کارەکانی لە ڕێگەی بواری ئینتەرنێتەوە فراوان کردووە و نوسیویەتی :ئێمە زۆربەی بۆنەکان و ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری دەکەین و وێنە لە لاپەڕەی ئینستاگراممان بڵاو دەکەینەوە، وتی: بێگومان ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەوان هەڕەشە لە تیمەکەمان یان خاوەنی هۆڵەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیری و بۆنەکان دەکەن، لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا زۆرێک لە ئەندامانی تیمەکەمانیان ئاگادارکردەوە، بەڵام کەس بە جددی وەریاننەگرت، بەڵام ئەمساڵ بە هەڕەشەیەکێتییەکەیان داخست.

 

لە هەمان چوارچێوەدا، مەرزیە سۆفیزادە، خاوەنی یەکێک لە ساڵۆنەکانی قژ لە ورمێ لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە هەڕەشەی لێکرا، وتی: لاپەڕەیەکی تایبەتم هەیە بۆ سالۆنەکە لە ئینستاگرام بۆ ماوەی ٨ ساڵ، بەکاریدەهێنم بۆ بڵاوکردنەوەی زۆربەی وێنەکانی بووک و سەردانیکەران، بەڵام وەزارەتی هەواڵگری ماوەیەک لەمەوبەر پەیوەندییان بە منەوە کرد و گوتیان پێویستە لاپەڕەکە بسڕمەوە و لاپەڕەیەکی نوێ دروست بکەم چونکە لاپەڕە کۆنەکە وێنەی ژنانی تێدابوو بەبێ حیجاب، ئەمەش پێشێلکردنی وشەکانیانە، بۆیە ناچاربووم ژمارەیەکی زۆر لە وێنەکان لە لاپەڕەکەم بسڕمەوە و ئەو وێنانەم هێشتەوە کە ڕوخساری هیچ ژنێک بە ڕوونی دیار نییە، ئەمڕۆش ناتوانم هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی نوێ لەسەر ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەمەوە.