بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە دەدرێتە ژنێک
ئەندازیارێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە و ئەمەش دەستکەوتێکی دیکەیە کە ژنانی هەڵەبجە توانیویانە بەدەستی بهێنن.

ناوەندی هەواڵ
بە فەرمانی ژمارە ٣٢٧٢ی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کە ڕۆژی ١٢ی نیسان دەرچووە، ئەندازیار ژیار ئەکرەم کەریم، وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە دەستبەکار بێت.
نوخشە ناسح قایمقامی هەڵەبجە ڕایگەیاند: لەدیوانی قایمقامیەت پێشوازیمان کرد لە بەرێز ئەندازیار ژیار ئەکرەم کریم، پاش ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان فەرمانی دانانی بەرێزیان دەرکرد وەک بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ھەڵەبجە ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین، داواکارین لە وەزارەت، کە میلاکی پێویست و پێداوێستی بۆ بەرێوەبەرایەتی ناوبراو دابین بکات ئێمەش لای خۆمانەوە ھاوکارو پشتوانی دەبین.
ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە پۆستی قایمقام، سەرۆکی زانکۆ، گەشتوگوزاری ئەو پارێزگایە و چەندان پۆستی دیکەی ئیداری گرنگ لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێن.