خوێندکارانی کچ ناتوانن بە ئاسانی بەشداری تاقیکردنەوەی چوونە زانکۆ بکەن

کچانی خوێندکار سەرەڕای فشاری دەسەڵات توانیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە زانکۆ.

لارا گەوهەری

 

مهاباد- لە چەند مانگی ڕابردوودا حکومەتی ئێران گەورەترین گورزی ژنانی بەرکەوتووە، بۆیە هەوڵدەدات ڕاپەڕینەکەیان سەرکوت بکات، کە تا ئێستاش بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەردەوامە، بەڵام بێ سوودە.

 

ساڵانێکی زۆرە پیاوان بە ئاسانی داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتنی زانکۆ لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا، بەڵام بۆ ژنان دۆخەکە جیاواز بوو، تەنها ئەو ژنانە بەشدارییان دەکرد، کە زۆرترین نمرەیان بەدەستهێنابوو.

 

پڕۆسەی ناونوسین بۆ تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی ئەمساڵ کە لە ١ی نیساندا بە دوو خول ئەنجامدرا، فشارێکی زۆری خستە سەر ژنان و کچان. لە ڕۆژانی یەکەمی ناو تۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرگرتنی زانکۆ لە نێوان ١٥ بۆ ٢١ی نیسان، کۆدی نیشتمانی بۆ کچان بە بیانووی هەڵەیەک لە ماڵپەڕەکەدا ڕەتکرایەوە، دوای بەرگەگرتنی فشار و گرژییەکی دەروونی زۆر، ناو تۆمارکردنی کچانیش قبوڵکرا لە کۆتا ڕۆژەکانی ماوەی تۆمارکردندا.

 

سەحەر سادقی، یەکێکە لە داواکارانی تاقیکردنەوەی وەرگرتن، دەڵێت: کاتێک کۆدی تۆماری نیشتمانیم بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنی زانکۆ تۆمار کرد، سایتەکە وەری نەگرت و نووسینی هەڵەی نیشان دا، بەڵام کاتێک لە دواتردا داواکاری تۆمارکردنم پێشکەش کردەوە، پەسەند کرا و کێشەی نەبوو، زۆرێک لە هاوڕێکانم لە ڕۆژانی سەرەتاییدا ڕووبەڕووی هەمان کێشە بوونەتەوە، بەڵام من هیچ کوڕێکم نەبینی ڕووبەڕووی ئەو کێشەیە ببێتەوە، ئەمە بەڕاستی ئێمەی ترساند، نەماندەزانی کێشەیە یان نا، چارەسەر دەبوو یان نا، چونکە ئەگەر نەمانتوانیبایە ناوەکانمان تۆمار بکەیین، ئەوا هەموو هەوڵەکانمان بەفیڕۆ دەچوون.