ئەمڕۆ باشووری کوردستان دژی داگیرکاری دەنگ هەڵدەبڕێت
ئەمڕۆ لە هەریەک لە کەلار، ڕانیە و دەربەندیخان دژی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شاری سلێمانی و داگیرکارییەکانی هاوڵاتیان دەڕژێنە شەقامەکان.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/04/20230410-00804-mts-00-00-09-08-still001-jpgfcafe1-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بەپێی چەند بانگەوازییەکی ژمارەیەک کەسایەتی و ڕۆشنبیر، کە وەک نوێنەری خۆپیشاندانەکان بڵاویان کردووەتەوە، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین و شەرمەزارکردنی ھێرشە ئاسمانیەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێت و هێرشەکە بە پێشێلکاریەکی ئاشکرا بۆ سەر خاک و کەرامەتی خەڵکی کوردستان لە قەڵەم دەدەن.
شوێنی چالاکییەکان لە شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی
بەپێی بانگەوازییەکە، ئەمڕۆ، ١٠ی نیسان لە کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە هەریەک لە کەلار-پارکی تەنیشت گەراجی شەهیدان، ڕانیە-باخی گشتی ڕانیە و لە دەربەندیخان-قاوەخانەی کولتووری، گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت و داوا دەکەن لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە کەسانی نیشتمان پەروەر و ئازادیخواز و هاوڵاتیان بەشداری بکەن.