ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز: دیسان ژن، دیسان ژیان

ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز بە دروشمی "دیسان ژن، دیسان ژیان" و "ئێمە لێرەین، لەگەڵ ژنان دەگۆڕین"، بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار دەستپێکرد.

ئەنقەرە

 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز، لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ئەنقەرە، جاڕنامەی ژنانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار ڕادەگەیەنێت.

 

دروشمی"دیسان ژن، دیسان ژیان" و "ئێمە لێرەین، لەگەڵ ژنان دەگۆڕین" وەک دروشمی ژنان بۆ هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز دیاریکرا، هەروەها لەو هۆڵەی جاڕنامەکەی تێدا ڕاگەیەندرا، لافیتەکان دروشمی "ئێمە لێرەین بۆ ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵ، لەگەڵ ژنان دەگۆڕین"، "نە قەیوم، نە تاڵان، دیسان ژن، دیسان ژیان"، "ئێمە بۆ ژیانێکی نوێ لێرەین"، "ئێمە  لەگەڵ ژنانی گەنجدا دەگۆڕین"، "بۆ ئاشتی دیسان ژن، دیسان ژیان"، "ئێمە لێرەین دژی دەسەڵاتی دەسەڵاتدار، لەگەڵ ژنان دەگۆڕین"، " ئێمە لێرەین، بە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دەگۆڕین" و چەندین دروشمی دیکەیان لەخۆگرتبوو، بە زمانی کوردی کرمانجی-کورمانچکی، تورکی، عەرەبی، ئەرمەنی، لازی، ئینگلیزی و سریانی لەسەر شاشە نمایشکرا.

 

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، چیگدەم کیلیچگون ئوچەر، هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز، وتاری دەستپێکی بەرنامەکە پێشکەش دەکەن، جاڕنامەی هەڵبژاردن بە زمانی تورکی لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی ژنانی پارتی سەوز، کانان چەلاگان و بە زمانی کوردی، لەلایەن ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە دەخوێندرێتەوە. دوای ڕاگەیاندنەکە، گۆرانییەکانی هەڵبژاردن بە زمانی کوردی و تورکی پێشکەش دەکرێن.