هێلین قاسملۆ لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
هێلین قاسملۆ، خاوەنی پەرتوکی "ئەوروپاییەک لە وڵاتانی کورداندا" لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە پاریسی فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ١٠ی ئادار، هێلێن قاسملۆ (نەسرین)، هاوژینی شەهید د. عەبدولرەحمان قاسملۆ لە تەمەنی ٨٩ ساڵی و لە شاری پاریسی فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد.
هێلێن قاسملۆ لەو کاتەوەى هاوسەرگیری لەگەڵ قاسملۆ کردووە، بەردەوام لە چیاکانى کوردستاندا لەگەڵیدا بووە و لە ژیانى پێشمەرگایەتیشدا بەردەوام نزیک بووە لە شۆڕشەوە.
لە ساڵانى ڕابردوودا هێلین قاسملۆ کتێبێکی بە ناوی "ئەوروپایەک لە وڵاتانی کورداندا" لە بارەى ژیان و بەسەرهاتی خۆی لەگەڵ قاسملۆدا و مێژووی خەباتی کورد لە ئێران نووسیوە.