فیگەن یوکسەکداغ: لە ڕۆژانی هەتاویی و جواندا کۆدەبینەوە
فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە وێنەی ئەو یارییانەی بڵاوکردەوە کە ژنانی زیندانی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە دروستیان کردووە و لەسەری نووسیویەتی: "لە ڕۆژانی خۆشدا یەکتر دەبینین".

ناوەندی هەواڵ
ژنانی زیندانیکراوی زیندانی کاندێرا یارییان بۆ منداڵانی زیانلێکەوتووی ناوچەی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات و ڕۆژانی دواتر دروستکردووە.
فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە خۆی لە زینداندایە، وێنەی ئەو یارییانەی ڕەوانەی ناوچەی بوومەلەرزەکە کراون، لە هەژماری سۆشیال میدیاکەی بڵاوکراوەتەوە و لە پەیامێکدا دەڵێت: بۆ منداڵانی ناوچەی بوومەلەرزە لە زیندانی ژنانی کاندێراوە، لە ڕۆژانی هەتاویی و جواندا کۆدەبینەوە.