بەردەوامی سەرهەڵدان؛ سازش لە داواکارییەکانمان ناکەین
ناڕەزایەتییەکانی شەوانەی ئازادیخوازان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە شێوەی جیاواز بەردەوامە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/02/20230223-20230223-atradat-shban2023-2-23-jpgea04a3-image-jpgcd3508-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە درێژەی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"ی گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ، کە لە کوردستان دەستیپێکرد و بە بەلوچستان و ئێراندا بڵاوبووەتەوە، گەل جەخت لە بەردەوامیدان دەکاتەوە و دەڵێن: سازش لە داواکارییەکانمان ناکەین.
شەوی ڕابردوو لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک سنە، کرماشان، ئورمیە، ئیلام، کەمیاران، سەقز، مهاباد، دیواندەرە، بیجار، دێهگۆلان، قروە، سەردەشت و لە شارەکانی ئێران وەک بەندەر عەباس، ئەهواز، شیراز، گرگان ، قەزوین، تاران، ئەسفەهان، قوم، مەشهەد، مازەندەران، بوشەهیر ناڕەزایەتی دەربڕا، ئازادیخوازان لە شەقامەکاندا ئامادە بوون و دروشمیان دەوتەوە و ئاڵای ڕژێم و بارەگاکانی بەسیجیان سووتاند و ڕایانگەیاند، بەرەکانی شەڕ بەجێناهێڵن.