دەیان خوێندکاری کچ لە بەشەناوخۆیی زانکۆی هەمەدان ژەهراوی بوون

لانیکەم ٦٧ خوێندکاری کچی زانکۆی سەید جەمالەدین ئەسەدئاباد لە هەمەدان بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٣ی کانوونی دووەم، نزیکەی ٦٧ خوێندکاری بەشەناوخۆیی زانکۆی سەید جەمالەدین ئەسەدئاباد لە هەمەدان بەهۆی دانانی نادروستی گەرمکەرەوەی غازەوە، بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆی ١٧٥ خوێندکاری بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆکە لانیکەم ٦٧ خوێندکاریان غاز و ژەهراوی بوون، دواتر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دوای چەند کاتژمێرێک دەرچوون.

 

بەگوتەی یەکێک لە قوتابیەکان، بەهۆی سەرمای زۆر و وەڵامنەدانەوەیان لە بەشەناوخۆییەکەوە بۆ دانانی ئامێری گەرمکردنەوە، گەرمکەرەوەی غاز بۆ بەشەناوخۆییەکە دانراوە، ئەمەش بووەتە هۆی ژەهراویبوونی خوێندکارەکان.

 

جێی ئاماژەیە لەمساڵدا چەندین حاڵەتی هاوشێوە بەسەر قوتابیان و مامۆستایاندا هاتووە، پێشتریش بەهۆی دزەکردنی غاز لە قوتابخانەکانی فەرزەنگان لە شاری ئەردەبیل لانیکەم ٧٠ مامۆستا و خوێندکار گیانیان لەدەستدا، ئەم ڕووداوانە لەکاتێکدا دووبارە دەبنەوە کە دەسەڵات هیچ ڕێوشوێنێکی سەرەتایی ناگرێتەبەر.