لە باکووری کوردستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا
سێ منداڵی پەنابەری سوریی، لە مەڕەشی باکووری کوردستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی کانونی دووەم، بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانوویەکی دوو نھۆمی لە شارۆچەی دوڵکادیر ئۆغڵوی مەڕەشی باکووری کوردستان، سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.
لەناو خانووەکەدا خێزانێکی پەنابەری سووری دەژین و دوو لە منداڵەکان ھەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، یەکێکی دیکەیان دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا دایکی منداڵەکان لە ماڵەوە نەبووە و باوکیشیان پێشتر گیانی لەدەستداوە.