سوورکردنی ئاوی پارکەکان وەک نیشانەی خوێنڕشتنی ستەمکاران
هونەرمەندان بە هونەرەکەیان پشتگیری لە ڕاپەڕین دەکەن و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کوشتنی خۆپیشاندەران دەردەبڕن.
ناوەندی هەواڵ
لهگهڵ بهردهوامیی ڕاپهڕینە سەرتاسەرییەکانی ئێران هاوڵاتییان به شێوهی جیاواز ناڕهزایهتی خۆیان دهردهبڕن. هونەرمەندانیش کە لایەنگرانی گەلن، بە هونەرەکەیان ناڕەزایەتییەکانیان دەردەبڕن، یەکێک لە ناڕەزایەتییەکانیش سورکردنی ئاوی پارکی غوری شاری شیرازە بە ڕەنگی سور.
پێشتریش هونەرمەندێکی نەناسراو لە تاران، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سەرکوت و کوشتار و توندوتیژیی دژی خۆپیشاندەران، گۆمی پارکی خوێندکاران، شانۆی شەهر، گۆڕەپانی فاتمی و ماڵی هونەرمەندانی بە ڕەنگی خوێن ڕەنگ کردبوو.
ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا بەردەوامن و ڕژێمی ئیسلامی ئێران بە سەرکوتکردنی توندی خۆپیشاندەران و کوشتنیان هەوڵ دەدات کۆتایی بە ناڕەزایەتی و نائارامییەکان بهێنێت، بێ ئاگا لەوەی کە مردنی یەک کەس خەڵک تووڕەتر دەکات.