ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکات
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە کۆبوونەوەیەکدا پلانی ئەو چالاکییانەی داڕشت کە لە ماوەی داهاتوودا ئەنجامیان دەدەن.

ناوەندی هەواڵ
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە بارەگای گشتی هەدەپە لە ئەنقەرە بۆ پلانی وەرزی نوێ کۆتایی هات، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کاریگەریی قەیرانی ئابوری لەسەر هەموو کۆمەڵگە و بەتایبەتی ژنان و زوڵم و پێشێلکارییەکانی مافەکان لە زیندان و دۆخی زیندانیانی نەخۆش و هێرشەکانی سەر خەباتی ژنان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایەسەر گرنگی تێکۆشانی ژنان و هاودەنگیی، جەختیش لەوە کرایەوە کە بۆ فراوانبوون و بەرەوپێشچوونی ئەنجومەنەکە دەبێت تێکۆشان گەڕەک بە گەڕەک و ماڵ بە ماڵ بەڕێوەببرێت، هەروەها پێویستە ژنان ڕۆڵی سەرەکی لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بگێڕن و هاوهەڵوێست بن.
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بەیاننامەی کۆتایی لەسەر گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە و ئەنجامەکانی، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت.