نێرگس محەمەدی: بە زیندان و ئەشکەنجە ناتوانرێت کەس بوەستێنرێت
نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسی و چالاکی مافی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە زیندانی ئەڤینەوە، داوای ئازادکردنی ئەندامانی بنەماڵەی سکاڵاکاری ئابان ماە ٩٨ی کرد.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ، ٢٢ی تەمموز، نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسی و چالاکوانی مەدەنی لە زیندانی ئەڤینەوە، نامەیەکی ئیدانەکردنی دەستبەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەی ئابان ماە ٩٨ی بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنیانی کرد. ناوبراو دهستگیركردنی ئهو دایكانه سكاڵاكارانهی به درێژهی توندوتیژییهكانی حكومهتی كۆماری ئیسلامی ئێران ناوبردووە و داوای كرد دهستگیركردنهكه رابگیرێت.
لە نامەکەدا نێرگس محەمەدی باسی لەوەکرد، دەستگیركردنی ئەو دایكە سکاڵاکارانە درێژەی توندوتیژییەکانی حکومەتە و دەبێت ڕابگیرێت، "هەروەک چۆن دەستگیرکردنە بەربڵاوەکانی ئەم دواییە نیشاندەری لەدەستدانی کەمترین لێبوردەیی حکومەتە، بە هەمان شێوە زیندانیکردنی ئەو دایکانەی کە سکاڵایان پێشکەشکرد لەسەر، گەنجە بێتاوانەکانیان کە لەلایەن ئەفسەرانی ئاسایش و سەربازییەوە لە شەقامەکاندا تەقەیان لێکرا، نیشاندەری پەردەی کراوە و بێڕێزی حکومەتە".
لە درێژەی نامەکەدا دەڵێت: بە زیندان و ئەشکەنجە ناتوانرێت کەس بوەستێنرێت. ئایا حکومەت توانی لە ماوەی چوار دەیەی سەرکوتکردندا ڕۆژهەڵات داپۆشێت، کە ئێستا دەیەوێت دایکانی ئابان ماە ناچار بکات بێدەنگ بن.