داواکاری گشتی داوای دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی باکووری کوردستان دەکات

ڕۆژنامەنووسان سەفیە ئەلەگاش و عەزیز ئۆروچ، کە لای داواکاری گشتی لێدوانیان لێوەرگیرا و دەستبەسەر بوون، بە داواکاری دەستگیرکردنیان گوازرانەوە بۆ دادگای دادوەری.

ئامەد

 

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکری گشتی ئامەددا، ٨ی حوزەیراندا پۆلیسی تورکیا لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان و چەندین کەلوپەلی ڕۆژنامەوانییان لە دەزگاکاندا دەستبەرداگرت و هەریەک لە هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات، سەردار ئاڵتان، بەڕێوەبەری ژن نیوز، سەفیە ئەلەگاش، سەرنوسەری ژن نیوز، گوڵشەن کۆچۆک، سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا عەزیز ئۆروچ و ڕۆژنامەنووس عومەر چەلیک، سوعات دۆگوهان، ڕەمەزان گەجیکەن، بێریڤان کاراتۆراک، ئەسمەر تونچ، نەشە تۆپراک و زەینەل ئەبیدین بولوت، بەکۆی گشتی ٢١ ڕۆژنامەنووس و ٢١ کەسی دیکە دەستبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ دادگای ئامەد.

 

دوای ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان، دوێنێ کاروباری وەرگرتنی لێدوان لەو ڕۆژنامەنووسانە کۆتاییهات، ٢٢ کەس کە وەرگرتنی لێدوان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد کۆتایی پێهات، بەیانی ئەمڕۆ گوازرانەوە بۆ دادگا، بەپێی زانیارییەکان هەردوو ڕۆژنامەنووس سەفیە ئەلەگاش و عەزیز ئۆروچ داواکاری گشتی داوای دەستگیرکردنی بۆ کردوون و گوازرانەوە بۆ دادگای دادوەری.