جانان کافتان ئۆغلۆ، لە ئەندامێتی حزبەکەی دوورخرایەوە
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری بەرهەڵستکاری ئەستەنبوڵ، لە ئەندامێتی حزبە سیاسییەکەی خۆی بێبەشکرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ١٢ی ئایار دادگای باڵای تێهەڵچوونەوەی ئەستەنبوڵ سزای چوار ساڵ و یازدە مانگ زیندانی بەسەر جانان کافتان ئۆغلۆ سەپاند لەسەر چەندین تۆمەتی وەک "سوکایەتیکردن بە بەرپرسێکی گشتی"، "سوکایەتیکردن بە کۆماری تورکیا"، "سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار".
هەر بۆ ئەو مەبەستەش نووسینگەی داواکاری گشتی دادگای باڵای تێهەڵچوونەوە سەرۆکی ئەو حزبە ئۆپۆزسیۆنەی لە کار دوورخستەوە، هەروەها بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوبووەتەوە، حکومەت ڕێگری دەکات لەوەی کە جانان وەک کاندیدێک بۆ هەڵبژاردنی یاسادانانی ساڵی داهاتوو خۆی کاندید بکات.