دیجلە موفتوئۆغلو ئازاد کرا
دیجلە موفتوئۆغلو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات و سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئازادکران.
ئامەد
دیجلە موفتوئۆغلو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات و سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی دەستگیرکرا، ئازادکرا.
دجلە بە تۆمەتی "هاوکاری ئابووری بۆ ڕێکخستن" لەلایەن داواکاری گشتی شاری وانەوە دەستگیرکرابوو، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی دیجلە موفتوئۆغلو سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی دیجلە بووە و هاوکاری ماددی دوو ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو بە ناوەکانی زیا ئەتامان و نەدیم تورفەنتی کردووە. بەرەبەیانی دوێنێش گواسترایەوە بۆ دادگای ئامەد.
دیجلە موفتوئۆغلو لە ڕێگەی پەیوەندییەوە شایەتی دایە داواکاری گشتی وان لە دادگای ئامەدەوە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دوو کەسەی دەستگیرکرابوون ڕۆژنامەنووس بوون و وەک ئاژانسی هەواڵی دیجلە و بەڕێوەبەری کاری نووسین، هاوکاری ڕۆژنامەنووسەکانیان کردووە لەوکاتەدا.
ڕەسوڵ تەمور، پارێزەری دیجلە موفتوئۆغلو، لە کاتی دادگاییەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە کە ناتوانرێت ئەو پارەیەی کە دراوە بە هەقی ڕۆژنامەنووساندا وەک دارایی هەژمار بکرێت، چونکە بۆ پشتیوانیکردن لە ڕۆژنامەنووسانی بەندکراو بووە و داوای ئازادکردنی دیجلە موفتوئۆغلوی کرد.
دادگاش بڕیاری ئازادکردنی دیجلە موفتوئۆغلوی دا.