ئێران، پەیکەری ژنێک لابرا بەهۆی ئەوەی قاچی دیاربوو
لە شاری گۆرگانی ئێران پەیکەری ژنێک بە بڕیاری دادگا لابڕا بە بیانووی "قاچی دەرکەوتووە".

ناوەندی هەواڵ
لە ئێران تا دێت دۆخی ژنان خراپ دەبێت و تەنها وەک هەبوونی ناوێک مامەڵە لەگەڵ ژناندا دەکرێت.
لە شاری گۆرگانی ئێران پەیکەری ژنێک کە لەسەر شەقام دانرابوو تا تیشکبخاتە سەر پەیوەندی تەکنەلۆژیا و تەلەفون بە ژیانی مرۆڤەوە، بە بیانووی "قاچی دەرکەوتووە" بڕیاری لادانی برا.
پەیکەرەکە بە بڕیاری فەرمانگەی داواکاری گشتی گورگان و لەژێر ناوی "جلوبەرگی نەگونجاو" لابرا چونکە قاچی ژنەکە دیارە، ئەم هەوڵەش ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی زۆر بووەوە.
ت.پ