لە نەمسا نەورۆز پیرۆز کرا
لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز، لە شاری لینزی نەمسا نەورۆز پیرۆزکراو مێژووی ئەو جەژنە بەبیرهێندرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
لە شارى لینز لە نەمسا گەلی کورد لەو وڵاتە جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد و لە سەرەتاى چالاکیەکەدا بەشداربووان خولەکێک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان وەستان.
لە چالاکییەکەدا باس لە مانای مێژووی نەورۆز بۆ کورد کراو هەریەکە لە هونەرمەندان شەهریبانی کوردی، سەرحەدۆ، ڕزگار ئاکان و گروپی دەن، چوونە سەر تەختە و چەندین گۆرانیان پێشکەشى ئامادەبووان کرد .