گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی ژنان لە چوار پارچەی کوردستان دەکرێت
سبەینێ لە شاری سلێمانی ژنانی چوار پارچەی کوردستان کۆدەبنەوە و ڕاوێژێک لەسەر ڕەوشی ژنان لە چوار پارچەی کوردستان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ
سبەینێ لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردستان و کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، بە دروشمی "فێمیساید ڕاگرن" ژنانی چوار پارچەی کوردستان کۆدەبنەوە ڕاوێژ و تاوتوێی ڕەوشی ژنان دەکەن لە چوار پارچەی کوردستان.
کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٠ دەستپێدەکات و لە دوو پانێڵ پێکدێت کە پێنج بابەت سەبارەت بە توندوتیژی و گرتنی ژنان بەهۆی دەسەڵاتی سیاسییەوە، ڕۆڵی یاسا و کەلتوور لە ناسنامەی ژناندا و ڕەوشی ژنان لە ژێر فشارە سیاسییەکاندا، دۆخی ژنان لەژێر دەسەڵاتی داگیرکارییدا و دۆخی ژنانی ئێزدیی لەواقعی ئێستادا.
لە کۆتایشدا ئەنجامنامەی کۆبونەوەی ڕاوێژکاری سەبارەت بە تاوتوێکردنی ڕەوشی ژنان لە چوار پارچەی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
ت.پ