بەریا عەلەمەدین: سەرەڕای ئاستەنگەکان ژنان ئایندەی هەسارەکەن

 بەریا عەلەمەدین باس لە ئاستەنگەکانی سەر ژنان لە وڵاتان دەکات: " ژنان هەنگاوی گەورەی جیهانیان ناوە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان، سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتەکانی وەک ئێران و ئەفغانستان و لوبنان و عێراق هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەم تیرەی مێژوو.

ناوەندی هەواڵ

بەریا عەلەمەدین ڕۆژنامەنووس و سەرنوسەری سەندیکای خزمەتگوزارییەکانی میدیا دەربارەی ڕەوشی ژنان لە زۆرینەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ئەفریقا نووسیویەتی: "تاڵیبان لە هەردوو پەروەردەی زانکۆ و کارکردن لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان ژنانی دوورخستەوە، جگە لەوەی پێشتر لە خوێندکارانی کچی قەدەغەکردبوو بچنە ناوەندییەکان، هەروەها ژنانی لەکار دوورخستووەتەوە کە کارەساتی زیاتری بۆ قەیرانی ئابوری دروست کردووە، نزیکەی ١٥٠ دەزگای مرۆیی لە دوای لەدەستدانی ڕێژەیەکی بەرچاو لە هێزی کارەکەیان هاوکارییەکانیان ڕاگرت".

 

ئەو ڕۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەستەمە زیادەڕەوی بکرێت لە شۆکێکی دەروونی مرۆڤانە بۆ ژنە پیشەگەرەکان کە لە پلە باڵاکانەوە ڕۆیشتوون و چاودێری تیمە گەورەکانی ستاف دەکەن بۆ ئەوەی لە ماڵەکانیان زیندانی بکەن و ناچار بن لە سەر بۆ پێ داپۆشن و ڕزگاربوون لە هەوەسێکی گەورەی پیاوان، وتویشیەتی: "سەرەڕای ئەوەی ئیسلام داوای پەروەردەکردن و ڕێزگرتن لە ژنان دەکات، لە ئەفغانستان و ئێران ژنان لە بواری گشتی دووردەخرێنەوە".

 

نووسیوشیەتی: "لە ئێران چەند مانگێکە خۆپیشاندان بە پێشەنگایەتی ژنان لە دژی ڕژێمێک کە سوورە لەسەر سەرکوتکردن بەردەوامە، دەستگیرکراوانی ژن لە دژی نەبوونی چاودێری پزیشکی و دۆخی نامرۆڤانە مانیان لە خواردن گرتووە چارەکێک لەڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراوی جیهان لەزیندانەکانی ئێران بەڕێوەدەچێت".

 

دەربارەی بارودۆخی ژنان لە لوبنان، ڕۆژنامەنووس بەریا عەلەدین وتویەتی: "بارودۆخی زیندانییە ژنەکان گەیشتووەتە ئاستی قەیران لە لوبنان کە دایکان لە زینداندا دەستگەیشتنیان بە شیری منداڵان و دەرمان نییە، رێژەیەکی بەرز تەنانەت کەیسەکانیان نەبیستراوە، هەزاران خێزان پێشتر لە لوبنان هەڵهاتوون و شارەزایان هۆشداری دەدەن لە تێکچوون لە ڕێژەی لەدایکبووندا چونکە ژنان منداڵ نەبوون هەڵدەبژێرن چونکە هەبوونی منداڵ بێ سوود بووە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧-٢٠٢١دا، لە دایک بوون نزیکەی لە سەدا ٢٥ کەمی کردووە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە قەوارەکانی وەک حیزبوڵا و حووسییەکان لە یەمەن و حەشدی شەعبی لە عێراق بە توندی هەوڵیان داوە ڕۆڵی ژنان لە ناوچەکەدا لابدەن، ڕۆژنامەنووسانی ژن لەلایەن مافیۆسییەوە تیرۆرکراون و دەکوژرێن، ئەمەش بۆ دوورخستنەوەی ژنان لەڕۆڵە شایستەکانیان لەکۆمەڵگەدا، بەدرێژایی ئەفریقیا داعش و قاعیدە ژنانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان بە دڕندانەترین شێوە سەرکوت کردووە چونکە ژنان ناکۆکن لەگەڵ ئەو ڕۆڵە بەهێزانەی کە پیاوسالاران بە شێوەیەکی ئاسایی لە زۆربەی کۆمەڵگە تەقلیدییەکانی ئەفریقادا ڕۆڵیان بینیووە.