لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٩٨٥ کەس بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
بەپێی ئامارێک کە پارێزەر جوانە عەبدولواحید لە میانی سیمینارێکدا خستیەڕوو، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٥٣١ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/06/20240606-c9061-00-03-51-30-still001-jpgd65b0e-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
جوانە عەبدولواحد، پارێزەر، لە میانەی سیمینارێکدا لە بارەی تەشەنەسەندنی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر بەکارهێنەران، ئاماری ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٤ی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەنجامەکان تا دێت بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوو لە زیادبوونە
ئامارەکانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ٢٠٢٢-٢٠٢٤ بەم شێوەیە؛
هەزار و ٢٩٥ تۆمەتباری بەکارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کراون و بڕی ٥٥٥ کیلۆ و ٧٤٩ گرام دەستی بەسەردا گیراوە.
ساڵی ٢٠٢١
ساڵی ٢٠٢٢
دوو هەزار و ٥١١ هەزار تۆمەتبار دەستبەسەرکراون بە هۆکاری ماددەی هۆشبەرەوە.
ساڵی ٢٠٢٣
سێ هەزار و ٥٣٩ تۆمەتبار دەستگیرکراون، بڕی ٨٨١ کیلۆ و ١٢٦ گرام دەستی بەسەردا گیراوە.
ساڵی ٢٠٢٤
چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٩٨٥ تۆمەتبار دەستگیرکراوە، کە ٥٣١ کەس بازرگان بووە و ٤٥٤ کەسی دیکەی بەکاربەر بووە.
کۆی گشی ئامارەکان ئەوە دەردەخات کە لە هەرێمی کوردستاندا بەکاربەرانی ماددە هۆشبەرەکان زیادی کردووە و ئەمەش کاریگەری لەسەر خێزان و بە تایبەت گەنجان هەیە و هۆکارەکانی پشتیشی سیاسەتی بەلاڕێدابردنی کۆمەڵگەیە لەلایەن دەسەڵات و خراپی دۆخی ئابووری و نەبوونی هەلی کار و ترازانی کۆمەڵایەتیی و چەندین هۆکاری دیکەیە.