لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٩٨٥ کەس بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون

بەپێی ئامارێک کە پارێزەر جوانە عەبدولواحید لە میانی سیمینارێکدا خستیەڕوو، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٥٣١ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

جوانە عەبدولواحد، پارێزەر، لە میانەی سیمینارێکدا لە بارەی تەشەنەسەندنی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر بەکارهێنەران، ئاماری ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٤ی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەنجامەکان تا دێت بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوو لە زیادبوونە

 

ئامارەکانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ٢٠٢٢-٢٠٢٤ بەم شێوەیە؛

ساڵی ٢٠٢٠

هەزار و ٢٩٥ تۆمەتباری بەکارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کراون و بڕی ٥٥٥ کیلۆ و ٧٤٩ گرام دەستی بەسەردا گیراوە.

 

ساڵی ٢٠٢١

٩٤٩ هەزار کەسی تۆمەتباری بەکارهێنەر و بازرگان دەستبەسەرکراوە، هەروەها بڕی ٣٧٤ کیلۆ و ٧٢٩ گرام دەستی بەسەردا گیراوە.

 

ساڵی ٢٠٢٢

دوو هەزار و ٥١١ هەزار تۆمەتبار دەستبەسەرکراون بە هۆکاری ماددەی هۆشبەرەوە.

 

ساڵی ٢٠٢٣

سێ هەزار و ٥٣٩ تۆمەتبار دەستگیرکراون،  بڕی ٨٨١ کیلۆ و ١٢٦ گرام دەستی بەسەردا گیراوە.

 

ساڵی ٢٠٢٤

چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٩٨٥ تۆمەتبار دەستگیرکراوە، کە ٥٣١ کەس بازرگان بووە و ٤٥٤ کەسی دیکەی بەکاربەر بووە.

 

کۆی گشی ئامارەکان ئەوە دەردەخات کە لە هەرێمی کوردستاندا بەکاربەرانی ماددە هۆشبەرەکان زیادی کردووە و ئەمەش کاریگەری لەسەر خێزان و بە تایبەت گەنجان هەیە و هۆکارەکانی پشتیشی سیاسەتی بەلاڕێدابردنی کۆمەڵگەیە لەلایەن دەسەڵات و خراپی دۆخی ئابووری و نەبوونی هەلی کار و ترازانی کۆمەڵایەتیی و چەندین هۆکاری دیکەیە.