ژنانی قامیشلۆ ڕێپێوانیان ئەنجام دا

بە بەشداری سەدان ژن و ئەندامانی ڕێکخراوەکان، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجام درا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجامدا و تا چوارڕیانی ئەلفەلاحین بەردەوام بوو.

 

سەدان ژن و ئەندامانی ڕێکخراوەکە بەشداری ڕێپێوانەکە بوون

 

لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان"  بەرز کرایەوە.

 

شیراز حەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی خوێندەوە و ڕایگەیاند، ژنان سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و وتی: "شەڕەکەی ئیمراڵی، شەڕی شکۆ و هەبوونی ئێمەیە، بۆیە دەبێت دژی گۆشەگیری تێکۆشان مەزنتر بکەین".

 

شیراز تیشکی خستە سەر تێکۆشانی ژنان دژی گۆشەگیری و ڕایگەیاند، پیلانگێڕیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی ژنان پووچەڵ دەکرێتەوە، هەروەها دووپاتی کردەوە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە.

 

چالاکییەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "ژن، ژیان، ئازادیی" کۆتایی هات.