لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا نەمام و تورەکەی خام دابەشکرا
لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان هەڵمەتێکی چوار هەفتەیی ڕاگەیاند و نه‌مام و توره‌كه‌ی خامیان بەسه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكرد.
هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ١٦ی نیسان، ڕۆژی ژینگەی کوردستان ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه و مافه‌كانی ژن هەڵمەتێکی چوار هەفتەیی چالاکی ژینگەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە ناونیشانی "ژینگەیەکی خاوێن، ژیانێکی تەندروستتر" ڕاگەیاند.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ سیمینارێکی ژینگەی بە ناونیشانی "ڕوانینێکی نوێ بۆ ژینگە" لەلایەن کارزان عەبوڵا، پسپۆڕ لە بواری ژینگە و پیسبوونی هه‌وا پێشکەشکرا و هۆکار و چارەسەری خرایەڕوو.
حوسنا مەحمود، ژینگەپارێز باسی لە سیمینارەکە کرد و وتی: له ڕۆژی ژینگه‌دا پیرۆزبای خۆمان ده‌گه‌یه‌نین به سه‌رجه‌م ژینگه‌پارێزان، له سیمینارێكدا باسمان له‌وه كرد چۆن ژینگه‌یه‌كی پاك ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنین، له هه‌مان كاتدا نه‌مام و توره‌كه‌ی خاممان بەسه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكرد.
حوسنا مەحمود وتیشی: كاری ئێمه ته‌نها یه‌ك ڕۆژ نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وام له خزمه‌ت هاوڵاتیانداین بۆ پاراستنی ژینگهكەمان.
١٦ی نیسانی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان دادەنرێت و چەندین چالاکی جۆر بەجۆر ئەنجام دەدرێت لەو ڕۆژەدا.