"پێویستە تێکۆشانێکی یەکگرتوو لە دژی داعش هەبێت"

ئەمیرە محەمەد عەلی، ئەندامی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی کانتۆنی فورات، تیشک دەخاتە سەر مەترسییەکانی داعش و دەڵێت: خەباتێکی فراوان و یەکگرتوو لە دژی ئەمە پێویستە.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێکشکێندران، شانە نوستووەکانی داعش لەم ساڵانەدا چەندین هێرشیان لە سووریا و عێراق ئەنجامداوە و سەدان کەسیان کوشتووە، لەم دواییانەدا هێرشەکانی داعش بۆ هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بڵاوبوونەتەوە.

 

ئەمیرە محەمەد عەلی، ئەندامی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی ژنان کە ڕووبەڕووی داعش بووەوە لە بەرخۆدانی کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤ دا، دەربارەی هۆشیاری داعش و مەترسییەکانی قسەی بۆ نوژنها کرد.

 

"داعش لەلایەن سیستمی هەژموونیی ڕێکخرابوو"

ئەمیرە محەمەد عەلی لەبارەی داعشەوە وتی: ئەگەر دەرکەوتنی چەتەکانی داعش بە سیستمێک ناو بنێین، هەروەک چۆن سەرمایەداری لە سەردەمی هەژدەیەمدا سەریهەڵدا و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئەو گەلانە هەبوو کە ئەمڕۆ هەموو جیهانیان خستە ژێر سەروەرییەوە و بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان حوکمڕانییان کردووە، لەبەر ئەم هۆکارە، ئەوان توانیان کەسایەتی و بیرۆکەکانی خەڵک ئاشکرا بکەن و بیان کەن بە ڕۆبۆت، لە سەدەی ٢١دا  دەرکەوتنی داعش یەکێکە لە بازنەکانی سیستمی زاڵی سەرمایەداری، ئەمە لە شەو و ڕۆژێکدا نەبوو، ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی ڕێکخراوی داعش لە ساڵانی نەوەدەکانەوە بەکاربهێندرێت بۆ گۆڕینی جوگرافیا و نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئەو سەدەیەی ئێمە تێیدا دەژین، زۆر ئامادەکاری کراوە بۆیە داعش یەکێکە لەو پڕۆژانە، بەڵام لە کاتی دەرکەوتنیان پڕوپاگەندەیەکی زۆر دروستکرا بۆ ئەوەی ناوی خۆیان بە ترسناک دەرببڕن، بەتایبەتی کاتێک موسڵ و ڕەققە و هەندێک شاری دیکە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا داگیرکرا.

 

"ئەوان نەوەی عوسمانییەکانن"

ئەمیرە محەمەد عەلی ڕاشیگەیاند، داعش پشت بە هەمان کردار و هۆشیاری دەوڵەتی تورکیا دەبەستێت و وتی: بەدڵنیاییەوە هێز هەیە کە پشتیوانی لە داعش دەکات، هەندێکیان نهێنین و هەندێکیان ڕوونن، لە ئاستی یەکەمدا، کە لە ڕووی ئابووری و لۆجستییەوە یارمەتی چەتەکان دەدات، دەوڵەتی عوسمانی یان تورکییە، عوسمانیەکان خوێنی سەدان هەزار کەسیان ڕشت بە ناوی ئایینی ئیسلامەوە، لەبەر ئەم هۆکارە، ئەمڕۆ ئەگەر سەیری کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا بکەین دژی گەلی کورد، هەمان دڕندەیی ٣٠  ساڵ لەمەوبەر دەبینین، کاتێک ٤٩ شەڕڤانی تەڤگەری ئازادی کوردستان شەڕیان کرد و شەهید بوون، سەربازەکانی تورکیا یارییان بە جەستەیان کرد و دڕندانەترین کردەوەیان ئەنجامدا، ئەم ڕووداوە کە ئێمە باسی دەکەین بۆ ماوەیەکی زۆر نەبووە، لەبەر ئەم هۆکارە چەتەکانی داعش نەوەی دەوڵەتی تورکیان کە ئەمڕۆ هەمان تاوان و کردەوە لەژێر ناوی ئایینەکاندا ئەنجام دەدەن.

 

ئەمیرە محەمەد ئاماژەی بە ئامانجی دروستکردنی داعش کرد و وتی: لە ساڵانی ٢٠١٣، ٢٠١٤ هەموو مرۆڤایەتی مەترسییەکانی داعشی بینی، بەڵام ئەوانەی دژی ئەو ڕێکخراوە بوون شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە و قەسەدە بوون، ئەم شەڕڤانانە لە دژی هۆشیاری داعش شەڕیان کرد، کە خۆی وەک خەلافەتی ئایینی ئیسلام نیشان دەدا، بێگومان، نزیکبوونەوەکانی داعش بۆ ئەم ئایینە پلانێکی بەمەبەست بوو بە مەبەستی ڕەشکردنەوەی باوەڕی موسڵمانان و لاوازکردنی ئایینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، داعش لەناوچووە، بەڵام بەداخەوە هێشتا ئایدۆلۆژیاکەیان دەردەکەوێت، چەتەکان خۆیان لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا ڕێکخستووە، کە لەم دواییانەدا چەندین هێرشیان ئەنجامداوە. یەکێک لە نموونە سەرسوڕهێنەرەکان هێرشەکەی سەر مۆسکۆ بوو، ئەگەر ئەمڕۆ هێرش لە ڕوسیا ئەنجام بدرێت، ئەوا سبەینێ لە ناوەندی ئەوروپاش ڕوودەدات، لەبەر ئەوە ئەم مرۆڤایەتییە لە مەترسیدایە و پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.

 

"داعش نیشانی دەدات کە هەوڵدەدات خۆی زیندوو بکاتەوە"

ئەمیرە محەمەد عەلی لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکەیدا وتی: ئەمڕۆ هەزاران چەتە لە زیندانەکانی قەسەدەدان، کامپی هۆلی داعش وەک بۆمبێک وایە بۆ تەقینەوە، دوایین ئۆپەراسیۆنەکان لە کامپی هۆڵ نیشانی دا کە هۆشیاری داعش هێشتا زاڵە، هەروەها منداڵە بچووکەکانیان ئەم ئایدۆلۆژیایە دەپارێزن و ئامادەی دووبارە ڕێکخستنەوەی خۆیانن بە دەرفەتێکی بچووک، لەبەر ئەم هۆکارە، نەک تەنها باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی هەڕەشەی داعش دەبێتەوە، بەڵکو ئێستا دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە مرۆڤایەتی لە مەترسیدایە، وەک گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاو شەڕڤانان، ئەزموونمان هەیە، بەڵام داواکاری ئێمە بۆ مرۆڤایەتی ئەوەیە کە ئەوانیش دەتوانن هەڵوێستێک لە دژی داعش بگرنەبەر.