دادگایکردنی ئیرین کیسکین و گوڵستان یارکین دواخرا

داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ داوای سزادانی ئەو دۆسیەیەی کرد کە تێیدا، ئیرین کیسکین و ئەندامی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن، گولەستان یارکین، بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە نەتەوەی تورک دادگایی کران.

ئیستەنبوڵ

 

ئیرین کیسکین، هاوسەرۆکی دامەزراوەی مافی مرۆڤ و گوڵستان یارکین ئەندامی لیژنەی دژ بە ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن دوای ئەوەی لێدوانی ڕۆژنامەوانییان دەربارەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا، بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە نەتەوەی تورک دادگایی دەکرێن.

 

ئەمڕۆ، لە دادگای تاوانەکانی ٥١ی دادگای ئیستەنبوڵ، دانیشتنی دووەم هەریەک لە ئیرین کیسکین، گوڵستان یارکین بەڕێوەچوو.

 

ئیرین کیسکین و گوڵستان یارکین خۆیان و پارێزەرەکانیان ئامادەی دانیشتنەکە بوون، هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی سەندیکای پزیشکانی تورکیا TTB ژمارەیەک لە داکۆکیکارانی مافەکان و زۆرێک لە پارێزەران کە هاوسۆزی لەگەڵیان بەشداربوون.

 

داوایان لێکرا سزا بدرێن، بەڵام سزاکە بۆ ٢ی ئایاری داهاتوو دواخرا، دوای ئەوەی پارێزەرانی ئەو دوو تۆمەتبارە داوای کاتێکی زیاتریان کرد بۆ ئەوەی بەرگری خۆیان بۆ دادگا بخەنە ڕوو.