لە نێوان کارگەکانی ئامێر و پەرەسەندندا ژنان ئامڕازە نەریتییەکان دەپارێزن

ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە پارێزگای مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ئێستا ئامێری جۆڵایی بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی فەرش و پارچەی ڕازاوە، چونکە شانازی بەو پیشە کۆنانەوە دەکەن و هەوڵ دەدەن لە لەناوچوون بیپارێزن.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبج- بەکارهێنانی جۆڵایی بۆ تێکەڵکردنی پارچە جوانکارییەکان و فەرش بە شێوەیەکی هونەریی ڕێگایەکی کۆنە کە زۆرێک لە ژنان لە مەنبج سەرەڕای بەردەستبوونی ئامێری فەرش، هێشتا باوەڕیان وایە کە ئەوە کەلەپوورێکی کولتوورییە دەبێت بپارێزرێت.

 

سەرەڕای کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی ئامێری جۆڵایی دەستی بەهۆی سەرهەڵدانی کارگەی فەرشی ئۆتۆماتیکی، ئەم ئامێرە هێشتا لە دەستی زۆرێک لە ژناندایە لە ناوچەی مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە ئەوان بۆ دروستکردنی فەرش و پارچەی ڕازاوە بەکاریان دەهێنن، پیشەسازییەکی کۆنەو فۆلکلۆری کوردەکانە، کەوسەر حەمی، کە تەمەنی ٤٠ ساڵە و خەڵکی مەنبجە، ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ژنان ئەو میراتە بپارێزن کە لە دایک و داپیرەکانیان بەدەستیان هێناوە.

 

"ئەم پیشەیەمان لە دایک و داپیرانمانەوە بۆ ماوەتەوە"

وتیشی: ئەم پیشەیەمان لە دایکەکانمانەوە بەدەستهێناوە، وەک لە ڕابردوودا، ئەمڕۆ فەرش بەردەست نەبوو، هەموو شتێک لەلایەن ژنانەوە دروست دەکرا بە بەکارهێنانی ئامێری جۆڵایی، کاتێک دایکەکان کچەکانیان هاوسەرگیری دەکرد، چەندین پارچەیان بۆ دروست دەکرد، جانتا و فەرش و هتد، ئێستا دراوسێکەم کچەکانی فێردەکات بۆ ئەوەی وەک کەلەپوورێک بمێنێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو، هەروەها دایکانیش ئەم پارچانە بۆ کچەکانیان و کوڕەکانیان دابین دەکەن، بۆ ئەوەی وەک شاکارێکی شوێنەوارناسی لە ماڵەکانیاندا بمێنێتەوە کە کولتوورێکی کۆنە.

 

سەبارەت بە قۆناغەکانی دروستکردنی فەرش و فەرخ بە بەکارهێنانی جۆڵایی، کەوسەر حەمی وتی: لە سەرەتادا، خوری مەڕ دەسوڕێنینەوە، بۆ ئەوەی ڕیشی تەنکیان لێ دروست بکەین، پاشان ڕەنگی ڕەنگاوڕەنگیان بۆ زیاد دەکەین بۆ ئەوەی ڕەنگی ڕووناک و جوانیان پێ ببەخشین تا سەرنجی چاوەکان ڕابکێشن، بۆ ئەوەی ئامادە بن بۆ دروستکردن.

 

کەوسەر حەمی وتی: پێشتر لە هەموو ماڵێکدا ئامێری جۆڵایی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا کەمتر گرنگی بە ئامێرەکە دەدرێت و ئەو ئامێرانە ئێستا لە دەستمدان بە ماندووبوونێکی زۆرەوە کۆیان دەکەمەوە هەتا ئەو کاتەی لە گوندەکانی شاری کۆبانێ دۆزیمەوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە دروستکردنی دوو فەرش تەواوم کرد و بە یەکێکی دیکە دەستم پێکرد.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا کەوسەر حەمی وتی: ئێمەی ژنان ئەو پیشە کۆنانەمان خۆشدەوێت کە نوێنەرایەتی کولتوورەکەمان دەکەن، بەڵام مۆدێرنیتەی پیشەسازی ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە نەهێشتنی ئەم کولتوورانە، پێویستە کار بکەین بۆ پاراستنی ئەم کولتوورەمان و هەموو دایکێک کچەکانیان فێربکەن.