چالاکوانانی تەژەئە و ئەندامی ژنۆلۆژی لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکران
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا چوار ژن، کە لە چالاکوانانی تەژەئەو ئەندامێکی ژنۆلۆژی پێکدێن لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ی ئادار، لە ئیستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک و نورجان تایبۆگا، نەسیبە ئاکیۆل و ڕەمزیە بۆزکورت، چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد "تەژەئە" و ئیبرو کاراسلان لە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دەستگیرکران.
تا ئێستا بیانووی دەستگیرکردنەکە نەزاندراوە، دەستگیرکراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕاگیراون.