ناساندن بۆ پەرتووکی "گەڕیدەی حەقیقەت"ی ناگیهان ئاکارسەل دەکرێت

لە ماراسیمێکدا ناساندن بۆ پەرتووکی "گەڕیدەی حەقیقەت"ی ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی تیرۆرکراو دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بە دروشمی "لە پێناو ئاواکردنی ژیانێکی ئازاد و لەبەر ڕۆشنایی چەمکی ژن، ژیان، ئازادی" مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتووکی "گەڕیدەی حەقیقەت"ی ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی تیرۆرکراو دەکرێت.

 

ئەمڕۆ، ٢١ی تشرینی دووەم، لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەرۆ لە هۆڵی ڕێکخراوی ئازادبوون مەراسیمەکە ڕێکدەخرێت، هەردوو نووسەر، کنێر عەبدوڵا و شیرین تاهیر ناساندن بۆ پەرتووکەکە دەکەن.

 

ناگیهان ئاکارسەل ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بوو، لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی لەلایەن میتی تورک و بە هاوکاری سیخوڕی ناوخۆیی تیرۆر کرا، ناگیهان ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا لە کردنەوەی کتێبخانەیەک کە قەڵەمی ژنانی کوردی تیادا کۆبکاتەوە، چەندین ساڵیش بە دامەزراندنی ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد لە شاری سلێمانی سەرقاڵ بوو، تا دواجار لەو پێناوەدا و لە ڕێگەی نێوان ماڵەکەی و کتێبخانەکەدا بە دەستێکی چەپەڵ تیرۆر کرا.