له ماوەی مانگێکدا ٧ ژن و چوار منداڵی کچ له ئەفغانستان کوژراون

لە ئەفغانستان، لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، ژنانیش مافی ژیانیان ڕەتکراوەتەوە، لە ماوەی مانگێکدا ٧ ژن و چوار منداڵی کچ کوژراون و گیان لەدەستدانی گوماناوی ٧ ژن بە "خۆکوشتن" تۆمار کراوە.

بەهاران لاهیب

 

کابول- زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دەسەڵاتی تاڵیباندا تێدەپەڕێت، تاڵیبان وەک دەسەڵاتی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر گەڕایەوە بۆ دەستگرتن بە سەرەتاییترین مافەکانی ژنان، وەک ئازادی ڕادەربڕین، پەروەردە، کار، ئاسایش و مافەکانی مرۆڤ یەک لە دوای یەک.

 

لە وڵاتێکدا کە ژمارەی ئەو ژنانەی کە مافی ژیانیان ڕەتکراوەتەوە، لە زیادبووندایە، گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان بەبێ لێکۆڵینەوە بە "خۆکوشتن" وەسف دەکرێت، ئەو ئامارانەی کە لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە کوشتنی ژنان و کوشتنە گوماناوییەکانی مانگی ڕابردوو بەم شێوەیەیە:

 

٢٤ی ئەیلوول: ٧ ئەندامی خێزانی عەبدولحوسێن، لەنێویاندا ژنێک و سێ منداڵی کچ، لە ماڵەکانیان لەلایەن تاڵیبانەوە لە ناوچەی چەمتال لە بەلخە کوژران.

 

٢٦ی ئەیلوول: ژنێکی گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ بە شێوەیەکی گوماناوی لە ناوچەی کۆهستاناتی سەرپۆل کوژرا، وەک خۆکوشتن تۆمارکرا.

 

١ی تشرینی یەکەم: فاتیمە ئەفغانی، دایکی چوار کچ، بە مردوویی دۆزرایەوە لەگەڵ منداڵەکانی لە قوێتا، پاکستان. وەک خۆکوشتن تۆمار کراوە.

 

٦ی تشرینی یەکەم: ڕێحانی تەمەن ١٨ ساڵ، کە ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بووەوە لە ناوچەی خانچەهارباکسی فاریاب، لە بارودۆخێکی گوماناویدا گیانی لەدەستدا، وەک خۆکوشتن تۆمار کرا.

 

١٠ی تشرینی یەکەم: ژنێکی گەنج کە ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بووەوە بە شێوەیەکی گوماناوی لە گەڕەکی گارزیوان لە فاریاب کوژرا، وەک خۆکوشتن تۆمارکرا.

 

١١ی تشرینی یەکەم: پیاوێک دوو ژنی لە پارێزگای کاپیسا کوشت.

 

١٣ی تشرینی یەکەم: پیاوێک بە ناوی عەبدول سەتار دایکی و دوو برای کوشت و چوار کەسی بریندار کرد، لەنێویاندا ژنێک، لە تالەگانی ناوەندی تاخار.

 

١٥ی تشرینی یەکەم: هوتگۆلی تەمەن ٢١ ساڵ لە بارودۆخێکی گوماناویدا لە ناوچەی کایسەر فاریاب گیانی لەدەستدا. وەک خۆکوشتن تۆمارکرا.

 

١٦ی تشرینی یەکەم: کچێک کوژرا و دایکی کچەکەش لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بریندار بوو لە ناوچەی چەهالگازی لە فاریاب.

 

١٧ی تشرینی یەکەم: پیاوێک دوو ژنی کوشت کە هاوسەرگیریی لەگەڵ کردبوون لە ناوچەی کادیس.

 

١٨ی تشرینی یەکەم: ئەمینا تەمەن ١٨ ساڵ لە ناوچەی گارزیوان فاریاب گیانی لەدەستداو وەک خۆکوشتن تۆمارکرا.

 

٢٠ی تشرینی یەکەم: کامیلا تەمەن ٢٥ ساڵ لە ناوچەی پاستانکۆت فاریاب گیانی لەدەستدا وەک خۆکوشتن تۆمارکرا.